10 سوودی فەریكە نۆك واتلێدەكات زیاتر بیخۆیت
فەریكە نۆك لەم وەرزەدا زۆرە و هەندێك كەس ئارەزووی خواردنی دەكەن ، و چەند سودێكی تەندروستی هەیە .
1-بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە بەیەكێك لەو خۆراكانە دادەنرێت كە دەكرێت بۆ دابەزاندنی كێش سوودیان لێوەربگیرێت .
2-ترشی فۆلیك لەپێكهاتەیدا هەیە و كاتێك ئافرەتی دوگیان ئەم خۆراكە بخوات كۆرپەلەكەی پارێزراو دەبێت لەوەی ناتەواوی لەسەر شێوەی دەربكەوێت .
3-بڕێكی باش پرۆتین لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمە بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە گۆشت ناخۆن و تەنها ڕوەك دەخۆن .
4-ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت .
5-ڕێژەی شەكری ناو خوێن هاوسەنگ دەكات ئەمەش بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە .
6-هەرسی گەدە ئاسان دەكات و چارەسەرە بۆ قەبزی .
7-ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن ئاسایی دەكاتەوە ، ئێسكەكان بەهێز دەكات .
8-چارەسەری ئەو هەوكردانە دەكات كە لە كۆئەندامی میز و میزەڕۆدا دروست بوە.
9-تاڵەكانی قژبەهێز دەكات و مێشك چالاك دەكات .
10- یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی پێست و جەستە دەدات .
وێستگە ستایل