چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ چارەسەری ئازاری مل
ماندووبوون و كاركردنی زۆر و بەردەوام بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و مۆبایل و دانیشتن بەشێوەیەكی ناتەندروست كاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر بڕبڕەكانی مل و پشت و ئازارەكەی مرۆڤ بێزار دەكات ، دەتوانرێت بەسوود وەرگرتن لەچەند ڕێنماییەك چارەسەری ئەم كێشەیە بكرێت و لە بنەڕەتدا ڕێگری لە دروست بوونی بكرێت ،لەوانەش:
1-ڕۆژانە ئەوەندەی دەتوانیت وەرزش بكە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژڕاو بۆ ئەوەی بڕبرەكانی ملت ئازاری تیادا دروست نەبێت .
2-ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك ڕاهێنانەكانی یۆگا بكە ئەمە ئاسوودەی بە جەستەت دەبەخشێت و بڕبڕە و ماسولكەكانی جەستەت هێور دەكاتەوە .
3-ڕۆژانە بۆ ماوەی 20 خولەك مەلە بكە یان وەرزشی پاسكیل سوراری ئەنجامبدە .
4-لەكاتی كاركردندا بەردەوام دامەنیشە و بجوڵێ ، چونكە دانیشتنی بەردەوام و بێجوڵە ئازار لە بڕبڕەكانتدا دروست دەكات .
5- دوور بكەوەرەوە لە تەواوی ئەو شتانەی دەرونت نائارام دەكەن و بیر لە شتێك مەكەرەوە كە خەمت پێبدات ، و ڕاهێنانەكانی هەڵمژینی هەناسەی قوڵ ئەنجامبدە .
6-مەساج بەو شوێنەی ملت بكە كە ئازاری تیادا دروست بوە و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت زەیتی سروشتی بەكاربهێنیت .
7-كاتێك كار لەسەر كۆمپیوتەر دەكەیت هەوڵبدە ملت ڕێك بێت و ملت مەنوشتێنەرەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی سەرو ملت پارێزراو بێت .
8-لەسەر سەرینی ڕەق و بەرز مەخەوە و دوو سەرین دامەنێ بۆ كاتی نوستن بۆ ئەوەی لە ئازاری مل دوربیت و لەسەر پشت بخەوە ئەمە باشترین جۆری نوستنە و ملت لە ڕەقبوون و ئازار دەپارێزێت .
وێستگە ستایل