• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 266
  • چوار شەممه 15/2/1395
  • رۆژژمێر :

چاره‌سه‌ری خوێنبه‌ربوونی لووت

خوێنبه‌ربوونی لووت

 

خوێنبەربوونی لووت هەرچەندە بە دەگمەن روودەدات, بەڵام لە راستیدا دەبێت بە گرنگ وەریبگرن، کاتێك دەمارە خوێنییەکانی ناو لووت دەپچرێ لووت تووشی خوێنبەربوون دەبێت، بە پێی زانیارییە پزیشکییەکان، هەڵامەت، حەساسیەی وەرزی و پیس بوونی ژینگە لە هۆکارە سەرەکییەکانی  خوێنبەربوونی لووتە. 

کاتێ تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بوون, ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکەن؛

یەکەم، لە شوێنێکی فێنک دابنیشن ولە گەرما دوور بکەونەوە.

دووەم، هەوڵ بدەن لە رێگەی دەمەوە هەناسە هەڵبکێشن.

سێیەم، بە هیچ شێوەیەک سەرتان بۆ پێشەوە رامەگرن و هەوڵ بدەن

سەرتان بۆ دواوە رابگرن و دەست بکەن بە پاک کردنەوەی خوێنی لووتتان.

چوارەم، بە دوو قامک  کوونەکانی لووت بۆ ماوەی 5 خولەک رابگرن  تا خوێنەکەی بوەستێ، ئەگەر بەم کارەش خوێنی لووتتان نەوەستا  چەند پارچە سەهۆڵی بچووک لە سەر لووتتان دابنێن.

پێنجەم، ئەگەر بە هیچ یەک لەم کارانە خوێنی لووت نەوەستا دەبێ بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.

منداڵان  زۆر جار بە هۆی ناسک بوونی دەمارەکانییان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و خوێن بەر بوون لە لووت زۆر جاریش تووشی بە ساڵاچووان دەبێ, چونکە بە هۆی تەمەنیانەوە فشاری خوێنیان لە سەرەوەیە و هەندێجاریش بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە هۆرمۆنەکاندا ئەم حاڵەتە روودەدات. 

وشه نیت