• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 235
  • شەممه 18/2/1395
  • رۆژژمێر :

۳ هەسارەی شیاوی ژیانی هاوشیوەی زەوی دوزرایەوە
هەسارە

  


دۆزینەوەی ٣ هەسارەی نوێ لە مەودای ۴۰ ساڵی تیشکیی زەوی هەواڵێکی ڕاچڵەکێنەر بوو کە لە رۆژانی ڕابردوو لە جیهانی هەواڵە زانستییەکاندا بڵاوکرایەوە.
 ئەستێرەناسانی ئەستێرەدۆزگەی باشووری ئەورووپا ناسراو بە  ESOتوانیان ۳ هەسارەی نوێ بدۆزنەوە کە بە دەوری ئەستێرەی کورتیلەدا دەگەڕێن. خاڵی جێی سەرەنجی ئەم دۆزینەوە ئەوەیە کە مەودای ئەم کۆمەڵە تا زەوی تەنیا ۴۰ ساڵی تیشکییە.

بەڵام ئەوە کۆی چیرۆکی ئەو دۆزینەوە نییە، بەڵکوو بە بڕوای ئەستێرەناسان هەر سێکی ئەو هەسارانە بە پێی ڕەهەند و گەرمایەک کە هەیانە، شیاوی تێدا ژیانن. ئەم دڵنیاییە بە ڕادەیەکە کە ئەستێرەناسان ئەو سێ هەسارە وەک باشترین بژێرەیەک بۆ دۆزینەوەی ژیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری لێک دەدەنەوە.

ئەستێرەناسان بە بەهرەوەرگرتن لە پێشکەوتووترین کەرەستەی ئەستێرەدۆزی لە ESO کە لە دەشتی ئاتاکامای پێرۆیە، توانیان ئەو هەسارانە بدۆزنەوە. ئەو جیهانە نوێیە بە هاوێری ئەستێرەیەکی کورتیلەی سووری زۆر ساردی بە ناو ۲MASS J۲۳۰۶۲۹۲۸-۰۵۰۲۲۸۵ دەگەڕێن کە بە ناوی کورتکراوەی  TRAPPIST-۱  دەناسرێت.

لێکدانەوەی زیاتری ئەستێرەناسان نیشان دەدا کە ئەم هەسارانە لە بابەت ئەندازەوە هاوشێوەی زەوین، بە چەشنێک کە زەمانی دەورە خووڵانەوەی دوو نموونە لەو هەسارانە ۱.۵ و ۲.۴ رۆژە. ئەگەرچی بابەتی هەسارەی سێهەم جیاوازە، چونکا ئەم هەسارەیان خاوەن جووڵانەوەیەکی تا ڕادەیەک ڕوو لە گۆڕانە و زەمانی دەورە خووڵانەوەی لە نێوان ۴.۵ تا ۷۳ رۆژە.

بە بڕوای ئەستێرەناسان، تا بەر لەوە گریمانەکان تەنیا لە سەر ئەو بڕوایە بوون کە هەسارەکانی سەرووکۆمەڵەی خۆریی شیاوی ژیان، لە دەوری ئەستێرە کورتیلە زۆر ساردەکاندا بوونیان هەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو گریمانە وەک ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ئاوریان لێ‌دەدرێتەوە.

ئەستێرەی کورتیلەی TRAPPIST-۱ ساردتر و سوورتر لە خۆری کۆمەڵەی خۆرییە، بەڵام لە بابەت ڕەهەند و ئەندازەوە شتێکی ئەوتۆ لە مشتری گەورەتر نییە.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر