فه‌ریكه نۆك و سودەکانی
نۆك له دێرزه‌مانه‌وه خۆراكێكی گرنگی میسری و ئه‌غریقییه‌كان بووه، شوێنی ره‌سه‌نی نۆك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له‌وێوه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا رۆیشتووه، له كۆنه‌وه پزیشكان بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كاریان هێناوه وه‌ك گۆڕانی ده‌نگ و سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی سه‌ر و كۆكه و ئازاری سنگ و به‌زه‌حمه‌ت میزكردن و كێشه‌كانی قورگ.
له كۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برین و برینی پیس واته شێرپه‌نجه و خوران و سه‌رئێشه به‌كار هاتووه، هه‌روه‌ها فه‌ریكه نۆك، واته نۆك كه تازه سه‌وزه، پڕیه‌تی له پرۆتین و شه‌كری ئاڵۆز و چه‌وری و ریشاڵه‌كان و كانزاكانی وه‌ك ئاسن، سه‌ره‌ڕای بوونی ڤیتامین بی1 و بی2 و بی6 و فۆلیك ئه‌سید، له سووده‌كانی تری فه‌ریكه نۆك:-
-پارێزگه‌ری له رێژه‌ی ئاسایی شه‌كر له خوێن ده‌كات و نایه‌ڵێت به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی شه‌كر له خوێن روو بدات.
-ته‌ندروستی قۆلۆن و ریخۆڵه‌ی ئه‌ستوور، هانده‌ره بۆ دروستبوون و زیادبوونی به‌كتریای سوودبه‌خش له‌و ناوچانه كه به"فلۆر" ده‌ناسرێن، ئه‌وان دژی میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كانن و مرۆڤ له تووشاربوون به‌شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ده‌پارێزن و به‌رگری له‌ش زیاتر ده‌كه‌ن و چه‌ند جۆره ڤیتامینێك به‌رهه‌م دێنن و یارمه‌تی هه‌رسكردنی چه‌ند ماده‌یه‌كیش ده‌ده‌ن.
دژه قه‌بزین، به‌هۆی بوونی ریشاڵێكی زۆره‌وه كه له‌ئاودا ناتوێته‌وه و له‌ناو بۆڕی هه‌رس ده‌مێننه‌وه له رێگه‌ی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانه‌وه بۆ ترشی چه‌وری ده‌گۆڕێن و ده‌بنه پاڵپشت بۆ په‌رده‌ی ریخۆڵه‌كان و مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ده‌پارێزن و ئاستی كۆلیسترۆل له‌خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و پارێزگاری له كێشی له‌ش ده‌كات و هه‌ستی تێربوون له مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
-پاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ یه‌كه‌میان كۆلیسترۆلیان تیادا نییه و دووه‌م ئاستی كۆلیسترۆل له خوێن داده‌به‌زێنن.
-چاككردنه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌پرۆتین، به‌خواردنی هه‌ر 100 گرامێك له فه‌ریكه نۆك بڕی 20 گرام له پرۆتینه به‌سووده‌كانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
وشه نێت