سوودە گرنگەکانی قۆخ
قۆخ یەکێکە لە میوە بەتامەکان و کۆمەڵێک سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی "care2" قۆخ ئەم سوودانەی هەیە:
1-قۆخ بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، چونکە وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت و دەتپارێزێت لە زۆر خۆری.
2-ڕووبەرووی نەخۆشی شەکرە دەبێتەوە، جگە لەوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نەخۆشی دەپارێزێت.
3-پێستت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، چونکە ڤیتامین "ئەی و سی" تێدایە کە پێست شێدار دەکات.
4-ڕێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت.
5-سترێس کەم دەکاتەوە، وادەکات هەست بە هێمنی بکەیت.
6-سیلینیۆمی تێدایە کە دژی شێرپەنجە دەوەستێتەوە، کانزایەکە دژە ئۆکسێنەری تێدایە و خانەکان لە تێکشکان دەپارێزێت.
7-سوودی بۆ گەدە هەیە، کرمی ڕێخۆڵەکان لەناو دەبات.
8-گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە، یارمەتیدەرە تا زیاتر میز بکەیت.
9-سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەردە ملوک(نەخۆشی میرانە)، یاخود ڕۆماتیزمەیان هەیە، چونکە وادەکات زۆر میز بکەن و دەبێتە هۆی ڕەوانی.
10-گوڵی قۆخ سوودی بۆ نووستن هەیە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بخەون و پشوو بدەن، دەتوانن گوڵی قۆخ بکوڵێنن لەگەڵ هەنگویندا بیخۆن.
11-ڕێگە لە دروستبوونی لو دەگرێت، چونکە قۆخ دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبە.
12-سوودی هەیە بۆ هەوکردنی بۆری هەناسەدان، کۆکە، هەوکردنی گەدە، بە شێوەی چای شێوە دەرمان کە پێکهاتووە لە توێکڵی درەختی قۆخ و گەڵاکەی، دەتوانیت بیخۆیتەوە.
14-چای قۆخ بۆ پاکردنەوەی گورچیلەکان بەکاردێت لە چین.
خەندان لایف