• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 176
  • دوو شەممه 20/2/1395
  • رۆژژمێر :
ڕێگای سەركەوتنی منداڵ لە خوێندن
   سەركەوتنی منداڵ لە خوێندن


دایكان و باوكان، دەتوانن گرنگترین و یەكەم مامۆستای منداڵەكانیان بن، پاڵپشتی دایك و باوك بۆ خوێندن و ئاگا لێبوونی بەردەوام منداڵان هەڵ دەنێت بۆ هەلێكی باش تا سەركەوتوو بن لە وانەو خوێندنیان، پسپۆڕانی بواری پەروەردەیی دەڵێن، لە سەرەتاكانی دەسپێكی خوێندن، رۆڵی خێزان لە پارە و پێداویستسەكان زۆر گرنكترە.

چەند خاڵێك بۆ ئەوەی منداڵەكانتان لە خوێندندا سەركەوتوو بن:

- ناو بەناو هەوڵ بدە مامۆستای منداڵەكەت ببینی لەگەڵ دەسپێكی خوێندن، هەوڵبدە مامۆستای منداڵەكەت ببینی، پێی بڵێ‌ كە دەتەوێت یارمەتی منداڵەكەت بدەیت، لە باش و خراپی نەوەكەت با ئاگادارت بكاتەوە.

- بزانە كێ لە خوێندنگە لەگەڵ منداڵەكەتدا كار دەكات زۆر كەس لە خوێندنگەی منداڵەكەتدا كاردەكەن، هەوڵبدە كە بیانناسی و لەگەڵیاندا تێكەڵ بیت.

- بۆكۆبونەوەی دایكان و باوكان كە لە قوتابخانە دەكرێت با ئامادەیت هەبێت.

- بزانە منداڵەكەت چۆنە لە خوێندندا، پرسیار لە مامۆستای منداڵەكەت بكە، تا بزانیت چۆنە لە وانەكانیدا. - بزانە منداڵەكەت هەموو وانەكانی بەتەواوەتی دەخوێنێت.

- یارمەتی منداڵەكەت بدە، كە وانەكانی بخوێنێت یان كەسێك بدۆزەرەوە كە یارمەتی بدات، ڕەنگە هەندێ جار یارمەتیدانی منداڵەكەت لە كۆشس كردنی وانەكانیدا قورس بێت، بۆیە یەكێك بدۆزەرەوە تا یارمەتی بدات وەكو دراوسێیەكتان یان یەكێك لە هاوپۆلەكانی.

- یارمەتی منداڵەكەت بدە كە ئامادەبێت بۆ تاقیكردنەوەكانی، پشتیوانی بكە و هەمیشە هیوای ئەوەی لا دروست بكە كە لە داهاتوودا دەبێتە كەسێكی بە سوود.

- پرسیار بكە، پرسیاركردن دەربارەی هەڵسوكەوتی منداڵەكەت زۆر گرنگە، بزانە منداڵەكەت چی پێویستە لە قوتابخانە.

- منداڵەكەت فێربكە، ئەوەی ڕۆژانە دەیخوێنێت لە كاری رۆژانەدا بەكاریان بێنێت، ئەمە وا لە منداڵ دەكات باوەڕی بە خۆی هەبێت لە كاتی خوێندن یان لە قوتابخانە. - ئاگاداری منداڵكەت بە، كە چ یاریەك دەكات و چۆن ئینتەرنێت بەكاردێنێت.

- هانی منداڵەكەت بدە كە بخوێنێتەوە.

- هانی منداڵەكەت بە كە كتێبخانە بەكار بهێنێت جا بۆ خوێندنەوە بێت یان بۆ وانە خوێندن.

- هانی منداڵەكەت بدە كە بەشدار بێت لە چالاكیدا وەكو یاری و پرسیار و وەڵام.
سەرچاوە :تۆڕی میدیایی خەڵک