• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 266
  • دوو شەممه 20/2/1395
  • رۆژژمێر :

6نھێنی سەبارەت بە خواردنی خورما

خورما


خورما خواردنێكی مێژووییە و بەپێی وتەی شارەزایان ئەم خواردنە لە حەوت هەزار ساڵ پێش زایین بوونی هەبووە، ئەم میوە قاوەییە و هەزاران ساڵە بە
خواردنێكی زۆر باش هەژمار دەكرێت و چەندین هۆكاری تایبەتمەندی تێدایە.

سەرەتا پێویستە ئەوە بوترێت خورما پڕێتی لە ڤیتامینەكان، مادەی مەعدەنی و یەكێكە لە خواردنە گیاییە سوودبەخشەكان كە هەڵگری مس و ئاسن و پۆتاسیۆم و
مەنگەنیز و ڤیتامنی b، نیاسین و ئەسید و چەندین مادەی تری لەخۆی كۆكردوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە ڤیتامیەكانیتری لەخۆ دەگرێت كە سودێكی باشی هەیە بۆلاشەی مرۆڤ.

تەنها سێ خورما لە رۆژێكدا

ژمارەیەك لە لێكۆڵەرەوان ئەوەیان ئاشكرا كردووە خورما خواردنێكی نمونەییە بۆ جەستەی مرۆڤ، ئەم لێكۆڵنەوە ئەوە نیشان دەدەن خورما مادەیەكی مەعدەنییە و
بەرگریكارێكی باشە بۆ ئەوەی مرۆڤ دوور بخاتەوە لە شێرپەنجە و سیستەمی جەستەی مرۆڤ رادەگرێت.
خورما 23 جۆر مادەی خۆراكی لەخۆی كۆكردوەتەوە، ئێوەش بۆ وەرگرتنی تایبەتمەندییەكانی خورما پێویستە رۆژانە سێ خورما بخۆن، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ گرنگیه‌كانی:


1-بەئاسانی دەگاتە دەستان: بە خواردنی خورما توانای پێویست بۆ لەشتان مسۆگەر دەكەن، كاتێك دوای كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ هەست بەوە دەكەیت هێزت تیا نەماوە ئەوا خورمایەك بخۆ. ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەو توانایەی خورما پێت دەبەخشێت وەكو شیرینیەكانی تر رێژەی شەكرە بەرەو سەرەوە نابات.
2-یارمەتی هەرسكردنی خۆراك دەدات : خورما ڤیتامینێكی هەمەجۆری تێدایە، خورما دەبێتەهۆی ئەوەی هەرسكردن ئاسان بكات بەشێوەیەك كەسەكە خۆی هەستی پێ بكات، لەبەرئەوەی ئامۆژگاریتان دەكەین  خورما بخۆن.

3-بەهێزكردنی سیستەمی سەلامەتی و ئیسقانەكان: لەگەڵ ئەوەی كە وترا خورما رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینە جۆراوجۆرەكانی تێدایە، لێكۆلێنەوەكان ئەوە نیشان دەدەن كە سلینیۆم كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی خورما رێگری لە تووش بوون بە شێرپەنجە دەگرێت. خواردنی خورما بۆ ئیسقانەكانی مرۆڤ بەسوودە و رێگری لە خورانیان دەگرێت،
ئەمەش بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان زۆر زۆر بەسودە.
4-دروستكردنی هاوسەنگی ئاسن لەناو خوێندا: كەم خوێنی یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە رێژەیەكی زۆر لە هاولاتیان گیرۆدەی بوون و ئەمەش لە ئەنجامی خراپی بەكارهێنانی ژەمە خۆراكیەكان دروست بووە،  ئاسنیش یەكێكە لە پێكهاتەكانی خورما و خواردنێكی باشە بۆ هاوسەنگكردنەوەی  ئاسن لەناو خوێندا، هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەو نەخۆشیانەی كە گیرۆدەی كەمخوێنی بوون پێویست دەكات رۆژانە خورما بەدەست بهێنن و بیخۆن.
 5 -پارێزگاریكردن لە دڵ : ئاماژیەیەكی زۆر هەیە كە خورما بۆ دڵ باشە، بەتایبەت ئەگەر شەوان خورماكە بخوسێنن و بەیانی زوو بیخۆیت، خورما رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە كە بۆ دڵ باشە و مەترسی جەڵدەی دڵ و نەخۆشیەكانی پەیوەندیدار بە دڵەوە كەم دەكاتەوە.   خورما بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسرۆڵی خوێنیش بەسودە و ئەم كۆلیستڕۆڵەش دەبێتەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ.
6-كاریگەرە : خورما رێژەیەی زۆر لە گۆگردی سروشتی تێدایە، كە كاریگەری هەیە لەسەر  كەمكردنەوەی (حەساسیەت)ەكانی جەستە، لەم لێكۆڵینەوەیەدا كە لە ساڵی 2002
بڵاوكرایەوە، گۆگردنی سروشتی پێكهاتەیەكە توانای لەناوبردنی خورانەكانی  پێستی هەیە.
لە هەڵبژاردنی خورما هەمیشە ئاگاتان لە تازەیی و قەڵەوی خورماكە بێت، خورمای روشاو و بۆن ناخۆش نەخۆن، ئەگەر خورما بخەنە ناو سەلاجەوە دەتوانیت
تاكو یەك ساڵ هەڵیبگرن، خورمای تازە بخەنەناو زەرفی داخراوەوە و تاكو بۆ ماوەی 8 مانگ بە تازەیی بمێنێته‌وه‌.

تۆڕی میدیایی خەڵک