پێویستی منداڵان به کایه و یاری
کایه و یاری یان گه‌مه‌ی منداڵان، نیاز و پێویستی‌یه‌کی زۆر جیددی‌یه له ژیانی ڕۆڵه‌کانی ئێمه‌دا. کایه‌کردن له سه‌ر پێگه‌یشتنی جه‌سته و بیر و هۆشی منداڵ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه. سه‌باره‌ت به باس و بابه‌تی کایه‌ی منداڵان به‌شێکی زۆر له دایک و باوکه‌کان پێویستیان به ڕێنوێنی هه‌یه. ئێمه زۆر جار ئه‌م ڕاستی‌یه له‌به‌رچاو ناگرین که یاری و کایه‌ی منداڵان به مه‌رجێک خۆش و به‌که‌ڵک ده‌بێ که منداڵه‌که‌مان به ته‌نیا کایه نه‌کات و له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی‌دا بێت. به‌شێکی زۆر له دایک و باوکه‌کان تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان نییه له گه‌ڵ منداڵانیان‌دا کایه بکه‌ن. هه‌ندێ جار پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌سپاوبازی گران قیمه‌ت و سه‌یروسه‌مه‌ر بۆ منداڵه‌که‌یان بکڕن ئیتر پێویستی به هاوکایه و هاوڕێ نابێت. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونانه چه‌وتن و له گه‌ڵ راستی‌یه‌کان‌دا ناخوێنن.کایه و یاری به‌شێک له که‌سایه‌تی و بیر و هۆشی منداڵان په‌روه‌رده ئه‌کات و ده‌ورێکی زۆری هه‌یه له پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی منداڵان‌دا. هه‌لوکان، میوانی میوانی، ناوناو، چاوشاره‌کێ، قه‌مچان، گوێزان، چاڵان و زۆر گه‌مه و کایه‌ی‌تر، هه‌رکامه‌یان به‌شێک له بیره‌وه‌ری و ڕابردووی ئێمه‌ن که به‌داخه‌وه له ناو منداڵانی ئێستادا زۆر به‌ده‌گمه‌ن پێشوازی‌یان لێ ده‌کرێت. خۆزگا دایک و باوکه‌کان هه‌ندێ جار له وه‌ختی گه‌شت و سه‌یران‌دا بۆ منداڵانیان باسی ئه‌م کایه قه‌دیمی‌یانه بکه‌ن و هانیان بده‌ن که هه‌موی ئه‌و کایانه زیندوو ڕابگرن.
کایه و یاری منداڵان، له ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌دا به‌هایه‌کی زۆری هه‌یه. حه‌زره‌تی محمه‌دی مسته‌فا سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمێ: تا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان به‌رده‌وام منداڵانتان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ریکی کایه و یاری بن. هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌و حه‌زره‌ته زۆر جار له گه‌ڵ کچه‌زاکانی خۆی حه‌زره‌تی ئیمام حه‌سه‌ن و ئیمام حوسه‌ین کایه‌ی ده‌کرد و به‌و گه‌مه و کایه‌یه شاد و که‌یفخۆش ده‌بوو. هیوادارین ئێمه‌ش وه‌ک په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕه‌سوله نازداره، به کایه‌ی منداڵان به‌ها بده‌ین و به‌شێک له وه‌ختی خۆمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵمان وه‌ختی خۆی به کایه‌ی باش و به که‌ڵک تێپه‌ڕ بکات .
یه‌کێک له نه‌خۆشینه گه‌وره‌کانی سه‌رده‌می ئێمه ئه‌وه‌یه که به داخه‌وه به‌شێکی زۆر له منداڵان، هه‌موو ڕۆژێک چه‌ند ساعه‌ت له وه‌ختیان به کایه‌ی گه‌مه‌ی کامپیۆتری ده‌رباز ئه‌که‌ن. دیاره به‌شێکی زۆر له‌م جۆره کایه‌گه‌له بۆ منداڵان گونجاو نین و ڕق و تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی زۆریان تێدایه که ده‌توانێ له سه‌ر سڵامه‌تی ڕۆح و جه‌سته‌ی منداڵان، کاریگه‌ری خراپ دابنێت. جیا له‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک له‌م کایه‌گه‌له له گه‌ڵ داب‌ونه‌ریت و به‌ها و بایه‌خه دینی و ئه‌خلاقی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ئێمه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌گه‌ر له ماڵ‌دا کامپیۆتێر یان پلێی ئێستایشن له به‌رده‌ستی منداڵه‌که‌مان‌دایه، ڕۆژانه زیاتر له نیو ساعه‌ت کایه‌ی پێ نه‌کات و جیا له‌وه‌ش حه‌تمه‌ن ده‌بێ ئه‌و کایه‌یه به یارمه‌تی ڕاوێژکار هه‌ڵببژێرین و متمانه‌مان بێت که خه‌سار و زه‌ره‌ری ڕۆحی و ڕه‌وانی نییه.
خراپ‌ترین و مه‌ترسی‌دارترین حاڵه‌تی ژیانی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه که ژن و مێرد بیانه‌وێ به ته‌واوی ڕوانگه و بۆچوونی خۆیان به تایبه‌تی له باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان‌دا به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی‌دا.باش‌ترین و ژیرانه‌ترین کار ئه‌وه‌یه که ژن و مێرد هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام له ناو ژیانی هاوبه‌شیان‌دا له نێعمه‌ت و به‌ره‌که‌تێکی گه‌وره به ناوی گفتگۆ و هاوبیری تێکه‌ڵ به ڕێز و خۆشه‌ویستی دوولایه‌نه که‌ڵک وه‌ربگرن و بۆ سه‌رقاڵکردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌که‌یان پێکه‌وه بڕیار بده‌ن و ئیزن نه‌ده‌ن که ڕۆڵه‌که‌یان له سادی و خۆشی گه‌مه و کایه بێ‌به‌ش بێت.
سایتی رووناک