ماسی دژی خەمۆکی ژنانە
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشکرای دەکەن خواردنی ماسی ژنان له توشبون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی پاش منداڵبون ده‌پارێزێت.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان به‌شێكی ژنان له دوای منداڵبون باری ده‌رونیان خراپ ده‌بێت به ده‌ست كێشه‌ی خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام خواردنی ماسی ژنان له‌و كێشه ده‌رونییانه رزگار ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبونیان به خه‌مۆكی كه‌م ده‌كاته‌وه به تایبه‌ت گه‌ر له كاتی دوگیان بوندا بخورێت.
ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خواردنی ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و خۆراكه به چه‌ندین ماده‌ی كانزایی و ڤیتامین جیاوازوه بونی بڕێكی زۆر به ترشه چه‌وری ئۆمیگا سێ له پێكهاته‌كه‌یدا.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان كه‌می رێژه‌ی ئۆمێگا سێ له له‌شی ژنی دوگیاندا و هۆكاری بۆماوه‌یی رۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بێت له توشبون به خه‌مۆكی پاش منداڵبون.
به‌پێی ئاماره‌كان (10%) بۆ(15%)ی دایكان له ساڵی یه‌كه‌می پاش منداڵبون توشی خه‌مۆكی ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و دایكانه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن چالاك نین و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان بۆ منداڵه‌كه‌یان نابێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵ هه‌یه.
سبەی