سپیکردنەوەى ددان
سپیکردنەوەى ددان لە ئێستادا تەنها بۆ جوانکارى نییە، بەڵکو هێمایەکیشە بۆ تەندرووستى ددان و ناودەم و پاکوخاوێن ڕاگرتنى.
هەندێک جار چۆن گیراوە سرووشتییەکان بەکاردەهێنرێت بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەى پێست، بەهەمان شێوە بۆ ددانیش زۆر بەسوودن.
یەکێک لەو ڕێگایانەى زۆر بەسوودە بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەى ددان توێکڵى مۆز و خوێیە، توێکڵى مۆز نەکە تەنها ددان سپى دەکاتەوە، بەڵکو دەشبێتە هۆى پاککردنەوە و تەندرووستى ناودەم.
پێداویستییەکان:
توێکڵى مۆز
خوێ
ئاو
چۆنیەتى بەکارهێنان:
مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، ئەمەش ددان بەهێز و پاک دەکاتەوە.
بە بەشى ناوەوەى توێکڵى مۆز ددانت پاک بکەرەوە بۆ ماوەى ٢ خولەک.
چینێک لە ماددەى مۆزەکە بە دانەوە دەمێنێتەوە بۆ ماوەى ١٠ خولەک وازى لێ بهێنە، ئینجا ددانت بە ئاو و خوێ بچۆ.
دواتر ددانت بە هەویرى ددانى ئاساى بشۆ.
سایتی NRT