• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 88
  • شەممه 25/2/1395
  • رۆژژمێر :

ئەم خۆراکانە مێشک چالاک دەکەن

 

بەپێی ماڵپەڕی " ئیرنا " ئێرانی بۆ ئەوەی مێشکت بە باشی کار بکات و چالاک بێت، یەکەم هەنگاو هەڵبژاردنی نانی بەیانیەکی باش و تەندروستە، چونکە لەشی مرۆڤ شەوانە لەو کاربۆهێدراتەی لە خانەکاندا هەیە، وزدە وەردەگرێت.

نانی جۆ و پەنیر هەڵبژاردەیەکی باشن بەڵام بەتەنها بەس نین، کوتراوی جۆ و شیر خۆراکێکی بەسوودە بۆ مێشک، بۆ شیرینکردنی ئەو جۆیە دەتوانیت مرەبای بۆ زیاد بکەیت، خواردنەوەی چای رەش و قاوە کەم بکەنەوە و تا دەتوانن چای سەوز بخۆنەوە، چای سەوز بۆ مێشک زۆر باشە، تا کاتی نوستنیش یەک لیتر و نیو ئاو بخۆنەوە.

لە ماوەی رۆژدا کاتێک ماندوو دەبن و برسیتان دەبێت چکلێت و شیرینی مەخۆن، چەرەسات بۆ مێشک زۆر بەسوودە، بۆیە هەوڵبدەن لەکاتی ماندوویدا چەند دەنکێک بادام و بوندوق بخۆن، چونکە ماددەی "سێرۆتۆنینی" تێدایە و زیاتر بۆ کاری مێشک یارمەتیدەرە و لە خواردنی کێک و بیسکویت و چکلێت باشترە.

کاتی نیوەڕۆ خواردنێکی سووک بخۆن، خواردنی نانی نیوەڕۆ کە چەور بێت، وزەیەکی زۆری پێویستە بۆ هەرس و دەبێتە هۆی خەواڵوویی.

لە هەفتەیەکدا یەک یان دووجار ماسی بخۆن، ماسی چەوری ئۆمیگا3 تێدایە، کە گرنگترین خۆراکە بۆ مێشک.

خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 لە منداڵیدا، دەبێتە هۆی زیرەکی مێشک لە تەمەنی گەورەییدا.

ماددەیەکیتر کە زۆر گرنگە بۆ مێشک، ئاوی جۆیە و هیلاکی لە جەستە دوور دەخاتەوە، مێشک بەهێز دەکات.

دوانیوەڕووان کە برسیتان دەبێت میوە بخۆن، خواردنی مۆز هەستێکی باشمان پێدەبەخشێت، مۆز دەوڵەمەندە بە ئەسید ئەمینەی تریتۆفان، کە دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و بۆ دروستکردنی هۆرمۆنی سێرۆتین لە لەشدا بەکار دێت.

 

خەندان لایف