• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 201
  • شەممه 25/2/1395
  • رۆژژمێر :

زیانەکانی خواردنەوە غازیەکان مەترسیدارە

 

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، کە لەماڵپەڕی "mawdoo3" بڵاوکراوەتەوە، دەركەوتووە كە خواردنەوە غازیەكان مەترسیەكی گەورەی بۆ مێشك هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی مێشك زیاد دەكات.

رۆژ بە رۆژ هاتنی جۆری خواردنەوە غازیەكان ڕوو لە زیادبوونە و بەبێ بیركرنەوە لە مەترسیە تەندروستیەكانی، پێشوازیەكی گەرمی لێدەكرێت لەلایەن خەڵكەوە.

گروپێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی "سانت میشێلی" كەنەدی توێژینەوەیەكی زانستییان ئەنجامداوە بۆ خواردنەوە غازیەكان، تا كاریگەریەکانی لەسەر مێشك و لەش بزانن، لە ئەنجامدا دەركەوت خواردنەوەی 5 قوتو لە خواردنەوە غازی یان وزە بەخشەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا، هۆكارێكی سەرەكیە بۆ ئازاردانی مێشك، 7 هێندە مێشك بێهێز دەكات بە بەراورد لەگەڵ هۆكارەكانی تر.

لە كاتێكدا بە پێی توێژینەوەكانی پێشوو دەركەوتووە، خواردنەوە غازیە وزە بەخشەكان بۆ تەمەنی هەرزەكاران، دەبێتە هۆی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی مێشک و لاوازی دەكات، ئاماژە بەوەش دەكرێت كە خواردنی زیاد لە پێویست لە خواردنەوەی غازی و وزە بەخشەكان هۆكارە بۆ ئازاری سەر و مێشك و خەو دەزڕێنێت، تووشی بەرزی پەستانی خوێن یان جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە یاخود تووشی نەخۆشیەكانی دڵت دەكات.

 

 

خەندان لایف