سوودەكانی تووی ڕەش
ئەم وەرزە تووی ڕەش زۆرە و زۆر كەس هەیە ئارەزووی خواردنی دەكات ، دەتوانیت بە سوودە تەندروستیەكانی ئەم جۆرە توە ئاشنا ببیت.
1-توی ڕەش (Anthocyanocides ) و پۆلی فینۆڵ و دژە ئۆكسێنەرەكان و ڤیتامین ئەی و سی لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش وادەكات ڕێژەی كۆلاجین لەناو پێستدا زۆر بێت و پێست گەشاوە دەكات .
2-ڕیشاڵی زۆر لە پێكهاتەیدا هەیە، ئەمەش زۆر تەندروستە بۆ جەستە بە گشتی و پێست بە تایبەتی و جەستە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان خاوێن دەكاتەوە .
3- پۆتاسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش ڕێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێن لە ئاستێكی سروشتیدا دەهێڵێتەوە لەبەر ئەوە خواردنی ئەم خۆراكە یەشێوەیەكی مامناوەند بەسوودە بۆ ئەوكەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە .
4-ئەو بۆیەیەی لەناو توی ڕەنگ ڕەشدا هەیە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لاواز دەكات ، دەتوانیت بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە مەترسیدارە تووی ڕەش بخۆیت .
5-كالسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بۆ ئێسكەكان زۆر بەسوودە .
6-خڕۆكە سوورەكانی خوێن چالاك دەكات و خوێن زیاد دەكات .
7-ڕێگری دەكات لە دروست بوونی بەرد لە گوریلەكاندا و چارەسەری كۆكە دەكات .
8-میز پێكەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی میزەڵدانیان هەیە و چارەسەری سوتانەوە و ترشەڵۆكی گەدە دەكات .
9-دەكرێت وەك ماسكێك بۆ پێست بەكاربهێنرێت ئەویش لەڕێی گوشینی بڕێك لە تووی ڕەش و دانانی لەسەر پێست وەك ماسكێك بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك و دواتر شۆردنی ڕوخسار بە ئاوی خاوێن ، دەتوانرێت بۆ جوانكردنی پێست بەكاربهێنرێت .
سەرچاوە:وێستگە