گیراوەی سیر و شیر بخۆنەوە
شارهزایان ئامۆژگاریمان دهكهن كه ههموو بهیانییهك دوای له خهو ههستان و پێش خواردنی ههر شتیك پهرداخێك شیر دهنكه سیرێكی هاڕاوی تێ بكهین و بیخۆینهوه، بۆ ئهوهی له زۆربهی كێشه تهندروستییهكان رزگارمان بێ و رێگریش بێ له تووشبوون به زۆرێك له نهخۆشییهكان.
سیر یەكێكە لە سەوزەواتە گرنگەكان و لە سەرتاسەری دنیا دەچێنرێ و بەرهەمەكەی لە ژێر زەویدا دەبێ هاوشێوەی پیاز، دوای خواردنی بۆنێكی ناخۆشی لێ دروست دەبێ و بەڵام سوودی یەكجار گرنگ بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت لە هەر 60 گرامێكی سیر 340 یەكەی گەرمۆكە و 36% چەوری سوودبەخش و 4% كاربۆهیدرات و پرۆتین و كانزا جۆراوجۆرەكانی تر و ڤیتامینەكان لە پێكهاتەكەییدا بوونیان هەیە.
شیر شلەیەكە لە مەمكی مێیەی گیانەوەر شیردارەكان دەردەدرێ و دەوڵەمەندە بە زۆربەی پێكهاتە خۆراكییە پێویستەكان بۆ جەستەی مرۆڤ، لە دێر زەمانەوە مرۆڤ بۆ خواردن و خواردنەوە كەڵكی لێ وەرگرتووە.
ئەگەر بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان بەر لەوەی هیچ شتێك بخۆنەوە كوپێك شیر دەنكە سیرێكی هاڕاوی تێ بكەن و بیخۆنەوە بۆ ماوەی مانگێك لەو كارە بەردەوام بن، ئەوا سوودی یەكجار زۆرتان پێ دەگات و باوەڕ ناكەن تەنیا لە رێگەی ئەو خواردنەوەیە لەو هەموو كێشە گەورەیە رزگارتان ببێت.
گرنگترین سوودەكانی خواردنی ئەو گیراوە.
یەكەم: وزە و توانایەكی بێ سنوور و زۆرتان پێ دەبەخشێت.
دووەم: سیستمی بەرگری لەش بە رادەیەك بەهێز دەكات كە تەواوی ڤایرۆسەكان دەكاتە دەرەوە تەنانەت ڤایرۆسی ئایدزیش لەناو دەبات.
سێیەم: كرم و بەكتریا زیانبەخشەكانی نێو گەدە بە هەموو جۆرەكانییەوە كۆتایی پێ دێنێت.
چوارەم: هەوكردنەكانی پرۆستات و گەروو لەناو دەبات.
پێنجەم: رێگر دەبێ لە تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و لە كاتی تووشبوونیشتان بەخێرایی لەناوی دەبات.
شەشەم: پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە و بۆڕییەكانی خوێنیش لە چەوری و كۆلیستڕۆڵ پاك دەكاتەوە.
حەوتەم: خوێن لە ژەهر پاك دەكاتەوە.
تێبینی بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی سیر دوای خواردنی، كەمێك توێكڵی پڕتەقاڵ بهاڕن و بیخۆن، بە چارەكێك دوای خواردنی سیر، بە كەمترین كات بۆنی ناخۆشی سیر ناهێڵێت.
وشه