کاریگەری شەڕی نێوان هاوسەران لەسەر منداڵان
بەپێی ماڵپەڕی " ئیرنا " توێژینەوەیەک دەریدەخات شەڕ و ناکۆکی ئاشکرای نێوان دایکان و باوکان کە چارەسەر ناکرێت، وادەکات منداڵانیان لە فێربوونی چۆنیەتی بەرپرسیاریەتی و رابەرایەتیکردن دووربخاتەوە و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە تووشی کێشەیان دەکات.
بە پێێ راپۆرتێکی "تێلگراف" ئێمە وەک دایک و باوک پێویستە هەوڵبدەین لە بەرامبەر منداڵەکانماندا شەر و دەنگەدەنگ نەکەین، چونکە بە شێوەیەکی سروشتی دەزانین راهاتن بە شەڕ و ناکۆکی نێوان دایک و باوک لە لایەن منداڵانەوە قورسە، بەردەوامی لەسەر ئەو شەڕو دەنگەدەنگانە منداڵان تووشی ترس و دڵەڕاوکێت دەکات.
بەڵام توێژینەوەی دامەزراوەی بەریتانی "EIF" زانکۆی ساسکس دەریدەخات، شەڕ و دەنگەدەنگی چارەسەر نەکراوی نێوانی دایک و باوک وادەکات منداڵان تەندروستی دەروونی و هەڵەکانی داهاتوویان لە ژیاندا بخاتە ژێرکاریگەری خۆیانەوە.
بەردەوامی کێشەکانی نێوان دایک و باوک کاریگەر دەبێت لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، سۆزداری، تەندروستی و خوێندنی منداڵان و توانایان کەم دەکاتەوە، بەجۆرێک لە تەمەنی گەورەساڵیدا و لە نەوەکانی داهاتووشدا دەمێنێتەوە.
منداڵانی شیرە خۆرە لە تەمەنی شەش مانگیدا هەست بە کێشەکانی دایک و باوکیان دەکەن، بە شێوەیەک لە کاتی شەڕی نێوان دایک و باوکیان لێدانی دڵیان بەرز دەبێتەوە.
لە راستیدا ناکۆکی نێوان دایک و باوک لە هەموو تەمەنێکی منداڵاندا کاریگەرە، هەڵچوون و توڕەیی و رق و توندوتیژی و تەنانەت متمانە بە خۆبوون، ترس، خەمۆکی و لە حاڵەتێکی خراپدا خۆکوشتنی لێدەکەوێتەوە.
خەندان لایف