كۆتایی دان به جگه‌ره‌كێشان
جگەرەکێشان یەکێکە لە خووەکان به زۆری پیاوان بەڵام هەندێ جار لە خوو دەر ده‌چێت دەبێتە دیاردەیه‌کی زەق له کۆمەڵگە، بەکارهێنانی جگەرە لە هەرشۆێنێک ئەوا ناڕەزایەکی توندی دەوروبەرەکەی لێ ده‌کەوێتەوە، چونکە بۆنی دوکەڵه‌كه‌ی دەبێتە هۆی پشوو ته‌نگی، پزیشکان ئامۆژگاری ئەو پیاوانە دەکەن لەکاتی جگەرەکێشان لەو ژنانە دوور بن کە سکپڕن، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی بارودۆخی تەندروستی دایکەکە و کۆرپەلە، هەروەها پزیشکانی دەروونزانی هۆکاری جگەرەكێشان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه كه‌سه‌كان له‌و كاته‌ی تووشی نارەحه‌تی و بێزاری ده‌بن، ده‌یكێشن، دواتر ئه‌مه وەک خووێکی لێ دێت و بەردەوام دەبێت لەسەر کێشانەکە.
هه‌ندێجار ته‌نیا تاقیكردنه‌وه و كێشانی تاكه جگه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فێری جگه‌ره‌كێشان بیت و دواتر نه‌توانی ده‌سبه‌رداری بیت. هەروەها لە کاتی زۆرکێشانی جگەرە نیکۆتین تێکەڵی خوێن دەبێت ئەمەش وات لێ ده‌کات ئاڵوودەی کێشانی جگەرە بیت، بەڵام لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان چەند ڕێگە چارەیەکیان داناوە، بەوهۆیەوە دەتوانی لە جگەرەکێشان دوورکەونەوە، هەروەها کێشانی جگەرە یەکێکە لە هۆکارەکانی شێرپەنجەی دەم و سییەکان، هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە کێشانی یەک جگەرە 10 خولەک لە تەمەن کورت دەکاتەوە.
ڕێگاکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان
پێویستە ئەم سێ خاڵە لە ماوەی سێ ڕۆژدا به تەواوی ئەنجامی بده‌ن، چونکە %85 لە جگەرە کێشان دوور ده‌خاتەوە.
ـ پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا نیو سەعات پێش هەر سێ ژەمی نان خواردن، دوو کەچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ کوپێك ئاو دەکرێ پاشان بیخۆرەوە.
ـ پێویستە لە ماوەی سێ ڕۆژدا پاش نان خواردن به نیو سەعات کوپێک ئاوی ئەنەناس و شلیک بخۆنه‌وه.
ـ هەروەها لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا لەکاتی نێوان به‌یانی و نیوه‌ڕۆدا کوپێک له گیراوه‌ی ئاوی گوێزەر 350گرام بێت، له‌گه‌ڵ 350 گرام ئاوی خەیار، پاش تێکەڵ کردنیان بیخۆنه‌وه. ئیتر جگه‌ره‌تان له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت و وازی لێ ده‌هێنن.
سەرچاوه: سایتی وشه