دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە
ترێ یه‌كێكه له میوە‌کانی وه‌رزی هاوین و به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ری ئه‌نجامدراوه، چه‌ندین سودی تەندروستی هەیە و دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مەریكی كه له‌سه‌ر میوەی ترێ ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستوه خواردنی ئه‌و میوەیە سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی پیاوان هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه.
پسپۆڕه‌كان هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ترێ ده‌گەڕێننەوە بۆ بونی مادده‌ی (ریزفیراترۆل) له پێكهاته‌كه‌یدا كه گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی پرۆستات ده‌وه‌ستێنێت و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به‌و نه‌خۆشییه كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆسەی چاکبونەوەی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بون خێراتر دەکات.
ئه‌و ماده‌یه‌ی پێكهاته‌ی ترێ ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی (97%)ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانی پرۆستات، ئه‌م مادده‌یه چه‌ندین سودی دیكه‌شی بۆ له‌ش هەیە به تایبه‌ت بۆ ته‌ندروستی دڵ و خڕۆكه‌كانی خوێن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
سایتی سبەی