منداڵ پێویستە لەکەیەوە یاری ئەلکترۆنی بەکاربهێنێت
ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی وه‌ك مۆبایل و ئایپاد، له ئێستادا بۆته به‌كارهێنراوێكی باوی سه‌رده‌م له‌لایه‌ن گه‌نج و پیر و منداڵه‌وه، به‌بێ ره‌چاوكردنی زیان ومه‌ترسیه‌كانی به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان، چونكه ناسكترین ته‌مه‌ن ته‌مه‌نی منداڵیه كه پێویسته زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئایا چ ته‌مه‌نێك گونجاوه بۆ به‌ركارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌لایه‌ن منداڵه‌وه؟
له كاتی له‌دایكبوونه‌وه تا 6 ساڵی هه‌ستیارترین قۆناغه، سه‌ره‌كیترین قۆناغه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ، هه‌ر بۆیه هیچ جۆره ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی گونجاو نیه ته‌نها كۆمپوته‌ری تایبه‌ت به منداڵان نه‌بێت كه ره‌نگاو ره‌نگه به‌ده‌نگ منداڵ فێر ده‌كات.
له ته‌مه‌نی 6 تا 12 ساڵی گونجاوه بۆ یاریه‌كانی" ئێڵوه‌ی" وه‌ك یاری ئه‌تاری و یان ئه‌و ئامێرانه‌ی تایبه‌ته به منداڵ ، به‌ڵام ئه‌و یاریانه‌ی تایبه‌ته به منداڵ وه‌ك یاری پێشبركێ و بردنه‌وه.
له‌ته‌مه‌نی 12 تا 18 ساڵی گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پله‌ی سته‌یشن و ئێكس بۆكس و ئایپاد، به‌ڵام به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی یاریه‌كه‌ی بۆ دیاریبكرێت.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مۆبایل دوور بێت له منداڵ تا دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵی، بێگومان یاریكردن به‌هه‌ر ئامێرێك پێویسته كاتی بۆ دیاری بكرێت.
سایتی خه‌ندان لایف