بەگوێز زەردبوونی ددان چارەسەر بکە
بۆ چارەسەری گرفتەکانی ددان و زەردبوون و کەڵەکەبوونی بەکتریا چارەسەرێکی سروشتی تر دەخەینەروو کەگرفتی سەرفکردنی پارەشی تێ ناکەوێت.
بۆ چارەسەری گرفتی زەردبوونی ددانەکان کەدرێژە دەکێشێ بۆ ھەوکردن و داخورانی ددانەکان دەکرێ ئەم رێگایە بگریتە بەر:
٤٠ گرام توێکڵی گوێز، ٢٥٠ ملیلیتر ئاو ت پێویستە.
ئەو بڕە لەتوێکڵی گوێز بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە گەرم بکە لەئاوەکە و پاشان لەسەر گەرماکە لایبدە، و ساردی بکەرەوە و بیپاڵێوە.
پاشان بەفڵچەی ددان ئەم تێکەڵەیە بدە لەددانەکانت تا ١٠ دەقیقە پاشان ددانت پاک بکەرەوە ئەم رێگاچارەسەرە دەکرێ رۆژانە سێ جار دووبارە بکرێتەوە.
توێکڵی گوێز بەسوودە و دژە بەکتریایە و ددان سپی دەکاتەوە و ھەوکردن ناھێڵێت و خوێن بەربونی پوک ناھێڵێ و گرفتەکان چارەسەر دەکات.
تۆڕی هەواڵی سڵیمانی