سوودەکانی خواردنی کاڵەک
کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی کە لە کۆتایی وەرزی بەهار و سەرەتای وەرزی هاویندا پێدەگات و کۆمەڵێک سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.
لێرەدا هەندێک لە سوودەکانی کاڵەک دەخەینە ڕوو:
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین A و بێتاکارۆتینە
کاڵەک سەرچاوەیەکی باشی بێتاکارۆتینە و لەش دەتوانێت بیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، ئەم دوو ماددە خۆراکییە بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکانی بەهێزکردنی توانای بینایی زۆر پێویستن.
سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C یە
کاڵەک ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین C تێدایە، ئەم ڤیتامینە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و لەش دەپارێزێت لە نەخۆشییەکان.
تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەپارێزێت
خواردنی ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A وەک کاڵەک تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەپارێزێت، بەتایبەت بۆ جگەرەکێشيکان.
ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار دەکات
کاڵەک پێکهاتەیەکی تێدایە بەناوی ئادنۆزین، ئەم ماددەیەش ڕێگری دەکات لە تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن.
کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پتاسیماست کە لێدانەکانی دڵ ئاسایی دەکاتەوە و یارمەتی دابینکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشک دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئارامی و تەرکیزێکی زیاتر.
سەرچاوه: سایتی NRT