قارچک دژی خەمۆکییە
خواردنی قارچك سودێكی زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه توشی خه‌مۆكی ده‌بن و ده‌توانرێت ئه‌و خۆراكه روه‌كییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ده‌رونییه به‌كاربهێنرێت.
توێژینه‌وه‌كه له لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی ئێمپریال كۆلێژی له‌نده‌ن له‌سه‌ر (12) كه‌سی توشی به خه‌مۆكی ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه مادده‌كانی پێكهاته‌ی قارچك سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه هه‌بوه كه سه‌رجه‌میان ماوه‌ی توشبونیان به حاڵه‌ته‌كه له سێ هه‌فته زیاتر بوه.
به‌رای پسپۆڕه‌كان هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی قارچك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بونی مادده‌ی (سیلۆسۆبین) كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌رونی مرۆڤ و خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك دروستده‌كات و به‌ره‌و ته‌ندروستییه‌كی باشیان ده‌بات.
بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ی زیاتر توێژه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن دواتریش چاره‌سه‌رێك له مادده‌ی سیلۆسۆبینی پێكهاته‌ی قارچك دروست بكه‌ن كه دژی خه‌مۆكی بێت.
به‌پێی ئاماری ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان زیاتر له (350) ملیۆن هاوڵاتی كێشه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه و لای پزیشك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام (20%) ئه‌و كه‌سانه هیچ سودێكیان له چاره‌سه‌ره‌كان نه‌بینیوه و باری ته‌ندروستیان به‌ره و باشبون نه‌چوه.
سەرچاوه: سایتی سبەی