مه‌ترسی زۆر به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر
زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره سه‌رقاڵن به‌به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كانه‌وه وه‌ك كۆمپیوته‌رو مۆبایل..هتد، ئه‌وه‌ش وایكردوه چه‌ندین گرفتی ته‌ندروسیان بۆ دروستبێت به‌تایبه‌تی گرفتی بینین، لێره‌دا چه‌ندن گرفتێكی چاوو بینین ڕون ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
گرفته‌كانی چاو كه به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه توشی ده‌بێت بریتیه له‌وه‌ی به‌رونی توانای بینینی نابێت‌و بینینی لێڵ ده‌بێت، له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ردا چاو تروكانن كه‌متر ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش چه‌ندین گرفتی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك سوربونه‌وه‌ی چاو ، وشكبونه‌وه‌و هه‌ستیاری‌و سوتانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یدابونی ئازاری سه‌رو پشت‌و كه‌مخه‌وی‌و ماندووبونی به‌رده‌وام. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتان پێویسته:
چاوتروكاندن زیاتربێت تاكو چاو له‌وشكبونه‌وه بپارێزبَت‌و هه‌میشه به‌شێداری بمێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا توشی وشكبونه‌وه بێت پێویسته قه‌تره‌یه‌ك به‌كاربێنێت.
باشتره شاشه‌كه هه‌میشه 10 تا20 له‌به‌شی خواره‌وه‌و دوربیت له‌چاو تاكو زیانه‌كانی كه‌متر بێت.
رێگا نه‌درێت له‌كاتی كاركردندا تیشكی خۆر بدات له‌شاشه‌كه چونكه چاو ماندو ده‌كات.
باشتره دوای 20 خوله‌ك له‌كاركردن به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر پشویه‌ك به‌چاو بدرێت.
باشتره ڕوناكی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر هاوتا بێت له‌گه‌ڵ روناكی ژوردا.
سەرچاوه: سایتی هاوڵاتی