• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 251
  • دوو شەممه 3/3/1395
  • رۆژژمێر :

 چۆن لە گەرمادا لەش ساغیت دەپارێزیت

 چۆن لە گەرمادا لەش ساغیت دەپارێزیت


لەگەڵ هاتنی شەپۆلی گەرما بۆهەرێمی كوردستان، بەمەبەستی هۆشیاری و ئاگاداربوونی هاووڵاتیان و خۆبەدوورگرتنیان لە كاریگەرییەكانی گەرما و خۆپاراستن لە زیانە تەندروستییەكانی، پزیشكان هۆشیاری دەدەنە هاووڵاتیان كە لە پێناو لەش ساغییان ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بكەن.

1- ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لە كاتە گەرماكانی رۆژ مەچووە دەرەوە لە ماڵەوە بمێنەوە، سوود لەئامێرەكانی فێنككەرەوە وەربگرە.


2- منداڵ و كەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەكانیان هەیە وەك نەخۆشیەكانی سینگ و دڵ پێویستە لە ماڵەوە و لەشوێنێكی فێنك بمێنەوە.


3- ئەو كرێكارانەی كە بەردەوام لە كارەكانیان لەرۆژ پێویستە تا دەكرێت خۆیان لە تیشكی خۆر بپارێزن و ماوە ماوە پشوودەن لە شوێنێكی سێبەر و فێنك و برێكی زیاتر ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە.


4- لەم ماوەیە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەكان زیاتر بكەن بۆ خۆپاراستن لەووشك بوون و كاریگەریی تیشكی خۆر.


5- سەرجەم نەخۆشخانە و فریاكەوتنەكان و دەزگاكانی تەندروستی كوردستان لەئامادەباشی دان و لەهەر كاتیك پێویست بوو سەردانیان بكە و پزیشكان و كارمەندان لە پێشوازیتاندا دەبن.

سەرچاوه:سایتی سایتی هەولێر