• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • چوار شەممه 5/3/1395
  • رۆژژمێر :

دوو ڕێگا بۆ دورکەوتنەوە لە عارەقکردنەوە

  دورکەوتنەوە لە عارەقکردنەوە


عارەقکردنەوە یەکێکە لە کارە سروشتییەکانی کە دەبێتە هۆی فێنک کردنەوەی لەش لە وەرزی گەرمادا.

ئەگەر ئارەقکردنەوەی کەسێک بەجۆرێک بێت کە کاریگەریلەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و شوێنی کارەکەی هەبێت، پێویستە لەم کاتەدا ئەو کەسە عارەقکرنەوە وەک کێشەیەک سەیر بکات.

 

ئەگەر تۆ کەسێکی لەوانەی کە عارەق زۆر دەکەنەوە و بێزاربوون بە دەستییەوە، دەتوانیت ڕەچاوی ئەم زانیارییانەی خوارەوە بکەیت.

یەکەمین کارێک کە پیویستە بیکەیت ئەوەیە کە خواردنەوەی کافائین بە گشتی کەم بکەیتەوە، ماددەی کافائین کە لە قاوە و کاکاودا هەیە ئەو توانایەی هەیە کە سیستمی ناوەندیی دەماری لەش چالاک دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر عارەقکردنەوە، لەبەر ئەوە چەندە زیاتر کافائین بخۆیتەوە زیاتر عارەق دەکەیتەوە، هەڵبەت ناکرێت بە تەواوی واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنیت، بەڵام دەتوانیت کاتی خواردنەوەی و ڕێژەیەکی بگۆڕیت.

خواردنی ژەمە تون و تیژەکان دەتوانێت ببێتە هۆی زیاتر عارەقکردنەوە، هاڕاوە تونەکانی وەک بیبەر و زەنجەفیل بەهەمانجۆری کافائین دەمارەکانی مێشک چالاک دەکەن و دەبنە هۆی عارەقکردنەوە زیاتر، لێکۆڵەران ئاماژە بەوە دەکەن جۆرێک ماددەی کیمیایی تایبەت بەناوی کپسایسین لە بیبەردا هەیە کە دەتوانێت لە دوو ڕێگاوە ببێتە هۆکاری عارەقکردنەوە.

ئەم ماددە کیمیاییە بەجۆرێک لەش فریو بدات کە وا هەست بکات ڕوبەڕوی ڕوداوێک بوەتەوە، ئەم حاڵەتەش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی عارەقکردنەوەی تایبەت بە دڵەڕاوکێ، لە لایەکی تریشەوە ئەم ماددەیە دەتوانێت جۆرێک لە دەمارەکانی مێشک چالاک بکات کە تەنها بە گەرمایەکی وەک (حەمام) کاردانەوە نیشان بدەن، لەم کاتەدا لەش هەست بەگەرمایەکی زۆر دەکات و عارەقکردنەوە وەک کاردانەوەیەک بۆ فێنک کردنەوەی لەش بەکاردەهێنێت.

 nrt