خۆت له‌بۆنی ناخۆشی پێڵاوه‌كه‌ت ڕزگار بكه
له‌وه‌رزی به‌هار و هاویندا به‌هۆی جوڵه‌ی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه ئه‌و پێڵاوانه‌ی له‌پێیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی پێڵاوه داخراوه‌كان، بۆنێكی ناخۆش په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی بێزاربوونی ده‌وروبه‌ر.
سایتی (شتێرن)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، كه به‌هۆی چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه ده‌توانن له‌بۆنی ناخۆشی پێڵاوه‌كانتان ڕزگارتان ببێت، له‌وانه گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ت له‌چه‌رم دروستكرابوو، ئه‌وا ده‌توانیت به‌شامپۆی چه‌رم و په‌ڕۆیه‌ك پاكی بكه‌یته‌وه، پاشان كرێمێكی چه‌می لێبدرێت تاوه‌كو نه‌دڕێت و خه‌تی تێنه‌كه‌وێت.
ئه‌و پێڵاوانه‌ی كه له‌قوماش دروستكراون به‌تایبه‌تی كاله‌ی وه‌رزش هه‌ندێك كه‌س ده‌یكه‌نه غه‌ساله‌ی جل شتنه‌وه، زۆر كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێبونه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌زگه‌ی ئه‌و پێڵاوانه كه به سیكۆتین پێوه‌ی قایم كراوه، بۆیه واباشه كه له‌ته‌شتێكدا ئاوی گه‌رم و كه‌مێك زاهی حاجه‌ت شتن بگریته‌وه، به‌فڵچه پێڵاوه‌كه‌ی پێ پاك بكرێته‌وه و بكرێته به‌ر هه‌وای ده‌ره‌وه و پارچه‌یه‌ك قوماشی وشكیش بركێته ناو، تاوه‌كو ته‌ڕی پێڵاوه‌كه هه‌ڵبمژێت، گه‌ر به‌مه پاك نه‌بووه‌وه پێڵاوه‌كه ئه‌وا ده‌توانن پێڵاوه‌كه بكه‌نه توره‌كه‌یه‌كی برنجۆكه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه خاولی بچوك پاشان بكرێته ناو غه‌ساله‌ی جل شتنه‌كه‌وه.
گه‌ر هه‌ستت كرد كه بۆنی زۆر ناخۆشه پێڵاوه‌كه و شتنیش سوودی نییه، ئه‌وا ده‌توانن فڕێی بده‌ن و جوتێكی نوێ بكڕن.
سایتی رادیو ناوخو