سێ ڕێگه چاره‌سه‌ر بۆ لابردنی ڕووشانی مۆبایله‌كانتان
به پێێ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (لها) كه تیایدا باس له سێ چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌كات بۆ لابردنی ڕوشانی سه‌ر مۆبایله‌كانتان ده‌خاته ڕوو :
ـ هه‌وری ددان شتن : كه‌مێك له هه‌ویری ددان شتن بخه‌ره سه‌ر په‌نجه‌ی ده‌ستت دواتر به‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌تی دانێ به شێوه‌یه‌كی خڕ پیای بێنه بۆ چه‌ند خوله‌كێك له كۆتاییدا بیسره‌وه به پارچه پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی ته‌ڕ.
ـ پۆدره‌ی منداڵ : كه‌مێك له پۆدره‌ی منداڵان تێكه‌ڵ بكه به‌ئاو وباش تێكه‌ڵیان بكه دواتر ئه‌م هه‌ویره بخه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕووشاون به پارچه په‌رۆیه‌كی نه‌رم بڵاویبكه‌ره‌وه ودواتر به پارچه پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی ته‌ر بیسره‌ره‌وه.
ـ زه‌یتی ڕوه‌كی :پێش به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگه‌یه هه‌موو ئه‌و شوێنانه قه‌پات بكه وه‌كو شوێنی شه‌حن وشوێنی ده‌نگی مۆبایله‌كه به پارچه پلاستیكێ دواتر یه‌ك قه‌تره زه‌یت بخه‌ره سه‌ر په‌رۆیه‌ك به شێوه‌یه‌كی خڕ بیجوڵێنه له سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕووشاون به جێ بهێڵه تا باش ووشك ده‌بێته‌وه.
سەرچاوه : سایتی رادیۆی ناوخۆ