باینجان بە قیمە
پێكهاتهكان:
باینجان
قیمە
تەماتە
کەرەوزی وشک یان تازە
پیاز
سیر
دۆشاوی تەماتە
خوێ و ئاڵەت و کەبابە
سەرجەم قەبارەکان بەپێی پێویست
باینجانەکان وەک بەلەم هەڵەکۆڵین و سووری دەکەینەوە لە زەیتدا، پاشان ناوی باینجانەکە و قیمە و کەرەستەکانی تر بەیەکەوە سوور دەکەینەوە.
باینجانەکەکان لە قاڵبێکی ڕندا دائەنێین و قیمەکەی تێدەکەین و قاشە تەماتە دەخرێتە سەری لەگەڵ کەمێک کەرەوزی وشک.
بۆ ناو قیمەکەش کەرەوزی تێدەکرێت دواتر دۆشاوی بۆ ئەگریتەوە، لە پەرداخێ ئاوی گەرماو کەمێک خوێ و ئاڵەتی تێ ئەکرێت، دەتوانیت پەتاتەی بچوك پاك بکەیت و لای باینجانەکەوە داینێیت، بۆ ماوەی 30 خولهك لەناو فڕندا دەبێت بە پلەی گەرمی 180 دواتر لەگەڵ برنج یان نان پێشکەش دەکرێت.
خەندان لایف