• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 333
  • چوار شەممه 12/3/1395
  • رۆژژمێر :

ئامۆژگاری بۆ پەیوەندیەکی باش لەگەڵ کەسوکاری هاوسەرەکەت

هاوسەرگیری

 

پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری تەنها پەیوەندی نێوان دوو کەس نیە، بەڵکو پەیوەندی نێوان دوو خێزانە لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە، هەر بۆیە ڕێزگرتن باشترین بنەمایە بۆ پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی سەرکەوتوو لە نێوان هەردوولادا.

 

لەنێو خێزانی هاوسەرەکەتدا هەمیشە سادە بە، هەرگیز خۆت بە بێگانە مەبینە، بە پێکەنین و خۆشیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکە.

هەوڵبدە گوێیان لێبگرە و گفتوگۆ بکە لەگەڵیاندا بە هێمنی، تەنها تۆ قسە مەکە و ڕای خۆت زاڵ بکەیت.

ئاساییە ئەگەر هاوسەرەکەت و خێزانەکەی بە تەنیا جێبهێڵیت، تا قسەی تایبەتی خۆیان بکەن وەک دایک یان خوشک و یان باوک و برا.

سنور بۆ ژیانی خۆت هاوسەرەکەت دابنێ، واتا ڕێگا مەدە کەس بێتە ژیانتانەوە، تایبەتی ژیانی خۆتان با هەمیشە پارێزراو بێت، بەڵام بە شیێوەیەک دڵی کەس نەڕەنجێنیت.

کاتێک کێشەیەکتان دەبێت، هەوڵبدە لەنێوانی خۆت و هاوسەرەکەت نەچێتە دەرەوە، چونکە هاتنە ناوەوەی هەر لایەنێک کێشەکان گەورەتر دەکات و ناکۆکی لە نێوان تۆ و خێزانە گەورەکاندا دروست دەبێت.

هەوڵبدە خێزانی هاوسەرەکەت بانگێشتی ماڵەوەبکەیت، کۆببنەوە کاتێکی خۆش بەڕێ بکەن.

کاتێک کێشەیەک دەبێت لە نێوان خۆت و هاوسەرەکەت، ماڵی خەزورانت دێن، ئەو کێشانە بشارنەوە ئاسای ڕەفتار بکەن وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت.

هەمیشە ڕاستگۆبە هەوڵبدە دووربە لە درۆ، بەشێوەیەکی باش مامەڵە بکە ئەگەر قسەیەکیش کرا ئاساییە بێدەنگ بیت، چونکە گەورەیی تۆ دەردەخات.

 

خەندان لایف