لەم هەڵس و کەوتانە دوور به بۆ ئەوەی له مێرده‌کەت نزیک بی
ژن و مێرد کاتی هاوسه‌رگیری هه‌موو هیواو ئاواتیان ئه‌وه‌یه که هه‌موو کات و ساته‌کانی ژیان پێکه‌وه بن و هه‌تا دواهه‌ناسه هه‌ر یه‌کتری به‌جێ نه‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که به‌رده‌وام و له هه‌ر کات و ساتێکی ژیانی ڕۆژانه‌یاندا پێکه‌وه بن و له هیچ شوێن و له هیچ کاتێکدا به ته‌نیا نه‌بن، زۆر جار پێکه‌وه بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونی هاوسه‌ران له یه‌کتری و زۆرجاریش لێک دوور که‌وتنه‌وه‌ی جاروباری هاوسه‌ران ده‌بێته هۆی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان.
ئافره‌تانیش زیاتر له‌م باره‌وه هه‌ستیارن و زیاتر پێیان خۆشه مێرده‌که‌یان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان بێ، به‌ڵام ئه‌م خانمانه ده‌بێ بزانن لێک نزیک بوونی دڵ و ده‌روون زۆر زۆر باشتره له لێک نزیک بوونی ڕواڵه‌تی و به‌رده‌وام پێکه‌وه بوون.
که‌وایه ئه‌م خاڵانه‌تان پێ ڕاسپێری ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌ام دڵ و ده‌روونی ئێوه و مێرده‌که‌تان لێک نزیک بێ:
1-پێداگیری کردنی ئافرەت لەسەر ئەوەی هاوسەرەکەی بەردەوام لەگەڵی بێت ،کاتێک ئافرەت بەردەوام کێشە دروست بکات لەسەر مانەوەی هاوسەرەکەی بە بەردەوامی لە ماڵەوە یان تەنها چونە دەرەوە لەگەڵ ئەو ،ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی پیاو کاتی زیاتر لە دەرەوە بەسەر ببات و لە خێزانەکەی دوور بکەوێتەوە .
2-کاتێک ئافرەت زۆر لەسەر بابەتێک بڕوات لەگەڵ هاوسەرەکەی و پەستانی دەرونی بۆ خۆی و مێردەکەی دروست بکات ئەوە وا دەکات پیاو لەماڵەوە زیاتر دوور بکەوێتەوە و زۆری کاتەکانی لە دەرەوە بە سەر ببات بۆ ئەوەی لە پەستانە دەرونیەکان دوور بکەوێتەوە .
3-کاتێک ئافرەت زۆر بە کەسێکی لاواز لەخۆی بڕوانێت ، به‌و مانایه که متمانه‌به‌خۆیی زۆر نزم بێ و خۆی به که‌م بزانێ، بۆ ئەوەش پێویستە ئافرەت بڕوای بەخۆی و تواناکانی هەبێت و هەمووکات بەڕویەکی گەش و پڕلە هیواوە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیدا ڕەفتار بکات.
سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی