• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 207
  • پێنج شەممه 13/3/1395
  • رۆژژمێر :

چوار نیشانەی نەخۆشی كە پێویستە فەرامۆش نەكرێن

هەندێك نیشانەی نەخۆشی هەن كە پێویستە فەرامۆش نەكرێن و لەكاتی هەستپێكردنیدا بە زووترین كات سەردانی نزیكترین نەخۆشخانە بكرێت.


ژانی سنگ: ئەوانەی ژان لە سنگیاندا هەیە، ئاماژەیە كە كێشەی دڵیان هەیە و پێویستە یەكسەر سەردانی پزیشك بكەن، توێژەرانی ئەمریكی دەڵێن ئەو ئافرەتانەی كە ئەو شێوە ژانەیان هەیە هەست بە ژانی سك و سنگ دەكەن، دەبێت بە پەلە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن.


زمان قورسی: هەستكردن بە گران و قورس قسەكردن ئاماژەیەكە رەنگە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بێت، بۆیە پێویستە بە زوویی سەردانی نەخۆشخانە بكەیت و پێش ئەوەی نیشانەی دیكە دیار بكەون، زۆرجارییش نیشانەكان هەستكردنە بە سەرسوڕان بێ ئەوەی هیچ هۆیەك هەبێت.


زوو گریان: ئەگەر كەسێك نەیتوانی لە بڕیارداندا خۆیی یەكلایی بكاتەوە و بڕیاری كۆتایی بدات، یان هەستی بیركردنەوەی كەم بێت و شت لەبیربكات، یان هەمیشە بە خەمخواردن تا راددەی گریان بیر لە چارەسەركانی بكاتەوە، ئەگەر بێتو بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەو حاڵەتە بەردەوام بوو، مانای ئەوەیە تووشی شڵەژانی دەروونی بووە، بۆیە زۆر پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات.


تینوویەتیی بەردەوام: تینوویەتی بەردەوام و وا لە مرۆڤ دەكات كە هەمیشە بێهێز و بێتوانا بێت، ئەمە جگە لەوەی كە هەمیشە گیانی وشكە و بەرگری نەخۆشییەكانی لەدەست دەدات، تینوویەتی بەردەوام نیشانەی نەخۆشی شەكرەشە و پێویستە پشكنینی خوێن بۆ نەخۆشییەكە بكەیت.

سایتی هەولێر-