هەشت رەفتار دەبێتەهۆی لەناوبردنی متمانەبەخۆبوون
متانە بەخۆبوون هەنگاوی یەکەمی سەرکەوتنە، هەر بۆیە ئەگەر کەسێک بیت متمانەت بە تواناکانی خۆت نەبێت، ئەوا هیچ هەنگاوێک سەرناکەویت.
کاریگەربوونت بە ڕابردوو:
ڕابردوو هەرگیز ناگەڕێتەوە، دۆڕایت بەڵام تێپەڕی و تەواو، بیرکردنەوەت پێوەی سەرقاڵ مەکە، چونکە متمانەت بە خودی خۆت نامێنێت.
بێ بایەخ سەیرکردنی خۆت:
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، تەماشاکردنی خودی خۆتە بەشێوەیەکی بێ بایەخ.
زۆر بیرکردنەوە:
بیرکردنەوەی زۆر کاریگەری سلبی لەسەر ژیانت هەیە، واتلێدەکات بووەستیت.
خۆت بە دۆڕاو لەقەڵەم بدەیت:
ئەو کەسانەی بیرلەوە دەکەنەوە کەسێکی دۆڕاون، ڕەفتارێکی خراپە و واتلێدەکات لە کۆمەڵگا و هاوڕێکانت دووربکەویتەوە.
دراما:
زۆر تەماشاکردنی دراما، دەبێتەهۆی ئەوەی هەموو ژیانی خۆت وەک درامایەک سەیربکەیت، هەر دۆڕانێکی خۆت بەکۆتایی ژیان دەزانیت.
جیاوازیکردنی خۆت بەکەسانی دیکە:
ڕەفتارێکی زۆر خراپە و کار لەدەروونت دەکات، بیرکردنەوەت تێکدەدات، واتلێدەکات چاو لە ڕەفتاری کەسانی دیکە بکەیت، نەک خودی خۆت.
خۆت بە کەسێکی زیرەک نازانیت:
هەستێک یاخود بیرکردنەوەیەکی خراپە، چونکە کار لە ئامانجەکانت دەکات و دەدۆڕێنێت.
کۆتایی ڕێگا:
بیرکردنەوە لەوەی هەر دۆڕانێک، کۆتایی ڕێگای ژیانتە، هەڵەیە زیانت پێدەگەیەنێت.
خەندان لایف