• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

دڵەڕاوکێ مەترسی هەیە

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی لەسەر جینەکانی مرۆڤ، دەرکەوتووە کە دڵەڕاوکێ هۆکاری سەرەکیە بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ و چرچولۆچی پێست ونیشانەکانی پیری.

 

بەپێی هەواڵەکەی گۆڤاری زانستی " Molecular Psychiatry" جینی ANK3 ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە بوونی دڵەڕاوکێ و کەمکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ، توێژەرەکان باس لەوەدەکەن ئەم جینانە دەبێتە هۆی گۆڕینی چالاکیەکانی تەمەنی مرۆڤ، ڕەنگە تووشی بێتاقەتی و خەمۆکی ببن، مووەکانی قژیان زووتر سپی بێت، پێستیان زووتر چرچی تێدا دەرکەوێت و زۆر نیشانەی تر، لەڕووی بایەلۆجیشەوە تەمەنی ئەو مرۆڤە کورتدەکاتەوە.

 

هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، بەهەموو شێوەیەک دووربکەونەوە لە دڵەڕاوکێ، هەوڵبدەن ئەو ڕێنماییانە پەیڕەوبکەن کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی دڵەڕاوکێ، وەک وەرزش کردن گەران و سەماکردن.

 

خەندان لایف