هۆکارەکانی خەوزڕاندنی منداڵان
هەندێ کجار منداڵان لە تەمەنی ساوایدا کێشەی نەخەوتن و خەوزڕاندنیان هەیە; ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ بێزاربونی دایک و باوکان لە کاتی خەوتندا ، چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەی منداڵان توشی خەوزڕاندن ببن و بڕی پێویست نەخەون .
1-کاتێک منداڵ فێر نەکرابێت شەوان زوو بخەوێت ،بۆ ئەوەش پێویستە دایک و باوکان منداڵەکانیان وا ڕابهێنن کە زوو بیان خەوێنن هەر لەتەمەنی ساواییەوە.
2-بەردەوام بەکارهێنانی ڕێگای ڕاژەنینی کۆرپە لە باوەشدا باش نیە بۆ ئەوەی کۆرپە خەوی لێبکەوێت ، چونکە بەردەوام بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دوای ماوەیەک کاریگەری نابێت و کۆرپە بەم ڕێگایە خەوی لێناکەوێت.
3-هەبوونی ڕوناکی زۆر و یاری جوڵاو لەنزیک منداڵەوە هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی خەوی لێنەکەوێت .
4-دوور بکەوەرەوە لەوەی چیرۆکی خەمناک و ترسناک پێش خەوتن بۆ منداڵەکەت بگێڕیتنەوە چونکە ئەمە هۆکار دەبێت بۆ خەوزڕاندنی منداڵ.
5-منداڵەکەت بەو شێوە ڕابهێنە کە لە جێگە و شوێنی خۆیدا بخەوێت و پێویستە جێگەی منداڵ پاک وخاوێن بێت و منداڵ هەست بە ئارامی بکات کاتێک دەچێتە سەر جێگاکەی.
سایتی رادیۆ سۆرانی