• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 148
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

بۆ پارشێو ئەم خۆراكانە بخۆن


 

پارشێو ژەمێكی سەرەكی كەسی ڕۆژوەوانە و پسپۆڕانی تەندروستی داوا دەكەن كە خواردنی ئەو ژەمە فەرامۆش نەكرێت.

 

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن ئەو خۆراكەی لە ژەمی پارشێودا دەخورێت، كاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژی ڕۆژوەوان هەیە، بەجۆرێك دەتوانێك بەو خۆراكەی لە پارشێودا دەیخوات، ووزە و توانایەكی زۆری هەبێت و ڕۆژووەكە ماندووی نەكات.

 

باشترە لە ژەمی پارشێودا گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە و شیرەمەنییەكان بدرێت، چونكە بڕێكی زۆری ئاو بۆ لەش دابین دەكەن و وادەكەن ئەو كەسە لەكاتی ڕۆژووەكەیدا تینوی نەبێت.

باشتریشە لە ژەمی پارشێودا بە هیچ جۆرێك خواردنە سوێر و تونەكان نەخۆن، چونكە هەستی تینوێتی زیاد دەكەن.

سایتی سپی میدیا