سودی خه‌یار له‌ڕه‌مه‌زاندا
خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزه گرنگ‌و به‌سودانه‌ی زۆربه‌ی كه‌س ئاره‌زوی خواردنی ده‌كه‌ن، چونكه بڕێكی زۆر لهڤیتامیناتو بڕێكی زۆر ئاوی تێدایه.
بڵاویكرده‌وه، به‌خواردنی خه‌یار ڕۆژانه هه‌ست بهزیندوكردنهوهی له‌شت دهكهیتو به‌تایبه‌تیش له‌ڕه‌مه‌زاندا، چونكه خه‌یار یه‌كێكه له‌و میوه پڕ ڤیتامیناتانه‌ی كه بهسهوزهش هه‌ژمارده‌كرێت، وه‌له‌كاتی مانگی ڕه‌مه‌زاندا خه‌یار سودێكی گرنگی هه‌یه بۆجه‌سته.
شاره‌زایانی بواری خۆراك ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، خواردنی خه‌یار به‌سوده بۆ تینوێتی، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بڕێكی زۆر ئاو‌و پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سود، دوپاتیده‌كه‌نه‌وه، خواردنی خه‌یار ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كالسیۆم، ڕێژه‌ی (مه‌گنسیۆم) له‌پێكهاته‌كه‌یدا زۆره، سودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی گه‌ده، چونكه پێكهاته‌یه‌كی شله‌ی نوێی تێدایه.
خه‌یار داده‌نرێت به‌باشترین سه‌وزه‌و له‌ش له‌وشكبونه‌وه ده‌پارێزێت، ڕیخۆڵه چالاك ده‌كات، واده‌كات ڕۆژوه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی باش‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ هه‌ستكردن به‌تینوێتی بمێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (شاشه نیوز)