سووده‌کانی به‌ڕۆژوو بوون له ڕوانگه‌ی پزیشکیه‌وه
زیاتر له یه‌ک و نیو ملیار موسوڵمان له سه‌رتانسه‌ری جیهان ئاینی شکۆداری ڕۆژوو گرتنیان له حاڵێکدا ده‌ست پێکردووه که ناوه‌نده زانستییه‌کانی جیهان به نیسبه‌ت سووده‌کانی ئه‌م ئاینه‌وه بابه‌تی زۆر گرنگیان ورژاندووه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌گه‌رچی ۱۴۰۰ ساڵه موسوڵمانان ڕۆژوو ده‌گرن، به‌ڵام تاکوو ساڵی ۱۹۰۰ی زاینی که‌س ئاگاداری سووده ته‌ندرووستییه‌کانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه نه‌بوو.
له دواین لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه که ڕۆژوو گرتن زۆر نه‌خۆشی وه‌ک قه‌ڵه‌وی و گه‌شکه لێهاتن و دیابێت چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌ڵام ڵێکۆڵینه‌وه له سووده‌کانی ڕۆژوو ته‌نیا له وڵاتانی موسوڵماندا نییه و ئێستا ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌کانی ئه‌ورووپاش سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه له سووده‌کانی ڕۆژوون. له وڵاتانی وه‌ک نه‌مسا، ئا‌ڵمانیا، بریتانیا و ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر ده‌رباره‌ی سووده‌کانی ڕۆژوو گرتن کراوه و ئه‌م ناوه‌ندانه ده‌یانه‌وێت وه‌ک ڕێکارێکی ده‌رمانی به کاری بێنن.
شاره‌زایانی خواردن له زانکۆی شیکاگۆش ڕایانگه‌یاند که ڕۆژوو له زۆر جه‌ڵه‌ته‌ی ناوه‌خت که ده‌بێته هۆی مردنی زووڕه‌س به‌رگری ده‌کات. ماتسۆن، سه‌رۆکی ناوه‌ندی زانستی ده‌ماره‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ڕۆژوو گرتن له کاتێکی دیاری کراودا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له سترێس و گوشاری ده‌ماری به دوور بێت و ژیانێکی ئاسووده‌تری هه‌بێت.
ئێسته ئه‌مه ڕوون بووه‌ته‌وه که ڕۆژوو گرتن باشترین ڕژیمه بۆ دابه‌زاندنی کێشی جه‌سته و مڕۆڤ به‌م کاره ده‌توانێت به‌شێکی زۆر له کێشی خۆی لاواز بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها گرووپێک له زانکۆیانی زانکۆی کالیفۆرنیا به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که ڕۆژوو گرتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ستی "بۆ کردن"ی مرۆڤ تیژتر ببێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێک له ده‌ماره‌کانی نێو مێشکی مرۆڤ ده‌خاته جوڵه و له سست بوون دووریان ده‌خاته‌وه.
پێشتر عه‌ڵی گورجی مامۆستایه‌کی ئێرانی له زانکۆکانی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندبوو که ڕۆژوو گرتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشی ئاڵزایمر، پارکینسۆن و سه‌ر ئێشه میگرینییه‌کان که‌م بکات. ئه‌مه به هۆی ئه‌وه‌یه برسی بوون و تینوو بوون ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌پۆلی زۆر به‌هێزی کارابوونه‌وه له مێشكی ئینساندا سه‌ر هه‌ڵبدات و به‌م شێوه‌یه مێشک کارامه‌یی زیاتر په‌یدا ده‌کات.
هه‌روه‌ها زانایانی ئه‌مریکایی و ئیتالیایی به‌م ئامانجه گه‌یشتوون که ڕۆژوو ده‌توانێت جه‌سته‌ی مرۆڤ له به‌رنابه‌ر شیمی ده‌رمانی که بۆ ده‌رمانی شێرپه‌نجه به‌کار دێت به‌هێز بکات و به‌ر به لاواز بوونی یه‌کجاره‌کی له‌شی ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه بگرێت.
به پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له کاتی ڕۆژوو گرتندا هه‌ر هه‌موو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو به که‌مترین ئاسانکاری، زیاتر زیندوو بمێننه‌وه و ئه‌مه‌ش ئاستی به‌رگری خانه‌کانی له‌ش به‌رز ده‌کاته‌وه و زۆر باشتر ده‌توانن له به‌رنابه‌ر شێرپه‌نجه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.