• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 70
  • دوو شەممه 31/3/1395
  • رۆژژمێر :

بەم ھەنگاوانە ببە بە دایکێکی نموونەیی 

بوون بە دایک یەکێکە لە کارە سەختەکان و زۆر پیرۆزە و ھەموو خانمان حەز دەکەن کەسانێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگە پەروەردە بکەن.

بۆئەوەی ببیتە دایکێکی نموونەیی پێویستە چەند کارێکە ئەنجام بدەیت و گرنگترینیشیان بریتین لەمانەی خوارەوە:

-پێویستە ھەموو کات لەسەرخۆ بیت و ئەوەش وادەکات منداڵەکانت فێری تووڕەیی نەبن.
-پاڵپشتییەکی زۆری منداڵەکەت بکە و بایەخی پێبدە و ئەگەر حەزی لە بازاڕکردن بوو ئەوا بیبە و جلوبەرگێکی بەدڵی خۆی بۆ بکڕە.
-ھیچ کات بیروڕای خۆتی بەسەردا مەسەپێنە و بھێڵە خۆی ئەو کارە بکات کە حەزی پێدەکات و سنوورێکی بۆ دابنێ.
-ھەموو کات لە تەمەنێکی منداڵیدا ئامۆژگاری منداڵەکانت بکە بۆئەوەی نزیکی رەوشتی خراپ نەبن و ئەو جۆرە کارانە لە کەسەوە فێرنەبن.
-داواکارییەکانی منداڵەکەت ھەموو کات رەت مەکەوە و ھەمووشیان پەسەند مەکە و ھاوسەنگییەک رابگرە، بەڵام پێداویستییە سەرەکییەکانی دەبێت بۆ دابین بکەیت.
-ئەگەر منداڵەکەت ھەڵەیەکی کرد لێی ببورە و ھەموو کات بەڕەقی مامەڵەی لەگەڵدا مەکە.
-ببە بە گوێگرێکی زۆرباش بۆ منداڵەکانت و ھەوڵبدە وابکەیت کە ھەموو کات قسەت بۆ بکەن و باس لە کێشەکانیان بکەن.
-رێزی ئەو خۆشەویستییە بگرە کە منداڵەکەت بۆ باوکی ھەیە و ھانی بدە بۆئەوەی خۆشەویستییەکی زۆر لەنێوانیاندا درووست بکەیت.

ژێدەر: سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی