شەربەتی سروشتی بۆ رۆژوەوانان
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەن بەتایبەت رۆژوەوانان کە گرنگی بە شەربەتی سروشتی بدەن، چونکە مادەی کیمیایی زیانبەخشی تێدا نییە.
به رای پسپۆڕان شه‌ربه‌تی سروشتی بڕێكی زۆر له ڤیتامین (سی و مادده‌ی دژه ئۆكسید و پۆتاسیۆم)ی تێدایه كه سودی زۆریان بۆ له‌شی رۆژوه‌وانان هه‌یه، كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر زو هه‌رسكردنی ئه‌و خۆراكه‌ی له‌به‌ربانگدا خوراوه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری شه‌ربه‌ته ده‌ستكرده‌كان پسپۆڕه‌كان پێیانوایه بونی بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیاوی ره‌نگی له پێكهاته‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌دا، وا ده‌كات زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌ش هه‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبونی به چه‌ند كێشه‌یه‌كی تەندروستی لێ بکەوێتەوە.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، گرنگترین ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی سود به له‌شی رۆژوه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت، بریتین له شه‌ربه‌ته‌كانی مێوژ و پرته‌قاڵ و قه‌یسی.
سەرچاوه: سایتی سبەی