• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 283
  • چوار شەممه 2/4/1395
  • رۆژژمێر :

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر چاو


چاو ئەندامێکی جەستەیە و هەروەک ئەندامانی تری لەش گرینگی خۆی هەیە، پاراستنی تەندروستیی چاو وا دەکات بتوانین زیاتر هەست بە بینراوەکانی سەر زەوی بکەین.

هەمیشە دەڵیین ئیمە بە تەماشا کردن و بە یارمەتیی چاو دەتوانین جیهانی دەورووبەرما ببینین، بەڵام ئەو زانیاریە هەڵەیە، تەواوی مرۆڤەکان لە رێگای مێشکەوە دەتوانن جیهانی دەورووبەر ببینن، زانیارییەکانی دەورووبەری ئێمە لە رێگای سیگناڵەکانی چاو دەگاتە پەیوەندییە دەمارەکان و دواتر مێشک.

 

لێردەا بەشی گرافیکی مێشک، وێنەکە تۆمار دەکاو ئێمە دەتوانین بیبینین و لاوازبوونی چاویش بە هۆی ئەوەیە کە ناتوانێ سیگناڵی دروست بنێرێت.

پسپۆڕان لەم دوایانەدا بەو ئاکامە گەیشتوون کە مرۆڤ لە تەواوی رۆژدا زیاتر لە ١٥ هەزار جار چاو دەتروکێنێت، ئەوەش بەو مانایەیە کە تەنانەت بەهێزترین ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا ناتوانن بەو رادەیە کار بکەن و تووشی هیچ کێشەیەکیش نەبن،

چاو تا تەمەنی حەوت ساڵی گەشە دەکات، لە کاتێکدا ئەندامانی دیکەی وەک لووت و گوێ تا کۆتایی تەمەن گەشە دەکەن، لەبەرئەوە پاراستن و تەندروستی چاو تا تەمەنی حەوت ساڵی گرنگی زۆری هەیە.

 

سەرچاوه: سایتی ێن ئا تێ