لهكاتی خۆڵبارین ئهمانه بكه
خوڵبارین حاڵەتێکی مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، لەم کاتانەدا دەبێ زۆر وریای تهندروستی خۆمان بین، چونكه رهنگه ههستی پێ نهكهین، بهڵام مهترسی زۆر دهكهوێته سهر تهندروستیمان لهكاتی خۆڵباریندا.
پزیشکان بۆ ئەوە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لە سەر مرۆڤ کەم بکەنەوە چەند پێشنیازێكیان خستووتە روو، كه لهمانهی خوارهوه پێك دێن:
یەکەم، لە کاتی خۆڵباریندا بەهۆی هەڵمژینی هەوای پیس مادەی زیانبەخش دەچێتە ناو جەستەتان، هەوڵبدەن لەم کاتانەدا میوە و سەوزە و شلەمەنی زیاتر بخۆن، چونکە لەم رێگەوە مادە زیانبەخشەکانی ناو جەستە بە ئاسانترین شێوە دەچێتە دەرەوە.
دووەم، لە کاتی خۆڵباریندا هەوڵ بدەن لە خواردنە چەورەکان خۆتان دوور بگرن و کەمتر بخۆن تا گەدە قورس نەبێت.
سێیەم، لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک بە کار بهێنن.
چوارەم، ئەو کەسانەی نەخۆشیی پشووتەنگییان هەیە، هەوڵبدەن لەخواردنەوەکانیان زەنجەبیل و دارچین بەکار بێنن.
پێنجەم، خواردنەوەی شیر لە کاتی خوڵباریندا کاریگەری باشی هەیە لە سەر لە ناو بردنی مادە کانزاییە قورسەکانی ناو جەستە.
سایتی وشه نیت