نەریتەکانى نانخواردن لە کلتوورە جیاوازەکاندا
کلتوورەکانى نەتەوەکانى جیهان تەنیا لە شێوازى و جلوبەرگ و زمان و بۆنەکانى زەماوەند و شێنگێراندا نیە . گەلێک نەریت هەن کە لە لاى ئێمە لەوانەیە ئاسایی بێت بەڵام لە شوێنێکى دیکە و لە ولاتێکى دیکەدا لەوانەیە بە بێ ڕێزى و تەنانەت بە تاوانیش دابنرێت.
ئەمانەى خوارەوە چەند نەریتێکى نانخواردنن لە کلتورە جیاوازەکانى جیهاندا.
ئیران:
هەرگیز نابێت بەر لە ئەو کەسانەى تەمەنیان زیاترە دەست بە خواردن بکەیت.
شیلی:
هیچ شتێک نابێت بە دەست بخورێت و دەبێت چەتاڵ یان کەوچک بەکار بێت.
ئیتاڵیا:
ئەگەر دواى پەنیر لە رستۆرانێکدا بکەیت واتاى ئەوەیە چێشتەکەتان خۆش نیە.
تانزانیا:
ئەگەر بۆ ژەمێک دەعوەت کرا بیت و زووتر لە ٢٠ خولەک بۆ خواردنى ژەمەکە مابێت بە بێ رێزى دادەنرێت.
رووسیا:
دەبەى خاڵى ئاو و ساردى نابێت لەسەر مێزەکە دابنرێن چونکە بەدبەختى دێنێت.
ئازەربایجان:
نابێت خوێ لەسەر سفرەکە بڕژێت چونکە بەدبەختى دێنێت و ئەگەر رژا بۆ بەتاڵکردنەوەى ئەو بەدبەختیە دەبێت شەکر بڕژێرێتە سەر سفرەکە.
جامائیکا:
گۆشتى مریشک نادەن بە منداڵ بەر لەوەى زمانى بپژێت، چونکە پێیان وایە منداڵەکە بە خواردنى گۆشتى مریشک ڵال دەبێت.
نەیجیریا:
هێلکە نادرێت بە منداڵ چونکە پێیان وایە لە داهاتوودا دەبێتە دز.
سەرچاوه :سایتی کانالی ئن ئاڕ تێ