• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 169
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

چەند خۆراكێكی بەسوود بۆ ئەو كەسانەی برینی گەدەیان هەیە

 

ئەو كەسانەی برین لە گەدەیاندا دروست دەبێت خواردنی هەندێك جۆر لە خۆراك زیاتر ئازار بۆ گەدەیان دروست دەكات بۆ ئەوەش دەتوانن سوود لە خواردنی ئەم خۆراكانە وەربگرن :


1- نان و ئەو خۆراكانەی نیشاستە لەپێكهاتەیاندا هەیە : لەناو نان و ئەو خۆراكانەی نیشاستە لە پێكهاتەیاندا هەیە كاربۆهیداتی ئاڵۆز هەیە  ئەمەش ووزە و توانا بەجەستە دەبەخشێت ، زۆر پێویستە ئەو كەسانەی برینی گەدەیان هەیە ئەم جۆرە خۆراكە بخۆن و دوور بكەونەوە  لە خواردنی تون لەگەڵ پەتاتەی سورەوكراو چونكە ئەمە ئازار لە گەدەیاندا دروست دەكات .

2- میوە : باشترین سەرچاوەی دژە ئۆكسێنەرە بۆ جەستە ، باشترین میوە بۆ ئەو كەسانەی بەدەست برینی گەدەوە دەناڵێنن ( هەرمێ و سێو و قۆخ و كیوی و ترێ و مۆز و شوتی )یە و خواردنی لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی ئازار لەگەدەیاندا دروست دەكات .

3- سەوزە :سەرچاوەی كانزا و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرن و ئەو كەسانەی برینی گەدەیان هەیە دەتوانن هەموو جۆرەكانی سەوزە بخۆن جگە لە ( قەرنابیت و كەلەرم و كاهوو و بیبەری تون و تەماتە و پیاز و سیر ) چونكە ئەمانە  ئازار لەگەدەدا و هەڵئاوسانی سك دروست دەكەن .

4- بەرهەمەكانی شیر : ئەو بەرهەمە شیرمەنیانەی كە كەم چەورین سوودیان دەبێت بۆ ئەو كەسانەی برینی گەدەیان هەیە بەڵام لە هەمان كاتدا خواردنی بەرهەمەكانی شیرەمەنی زۆر چەوری زیانی دەبێت .

سەرچاوە:صحتى
وێستگە ستایل