• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 76
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئەگەر دەتەوێت پیر نەبیت رۆژوو بگرە

لێكۆڵەرەوانی زانكۆكانی كالیفۆرنیا لە لێكۆڵینەوەیەكیاندا بۆ ئەو كەسانەی كە بەرۆژوو دەبن ئاشكرایان كرد رۆژووگرتن باشترین و راستترینە بۆ چۆنێتی خواردنی خۆراك‌و پێویستیشی بە مەرجدانانی پزیشك نییە.

 

لێكۆلەرێك ئاشكرایكرد، لەوانەیە رۆژووگرتن بۆ زۆرێك كەس نارەحەت و ترسناكیش بێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەمان لەو كەسانەی رۆژوو دەگرن ئەنجامی جۆراوجۆرمان لێ دەست كەوت.

 

لە لێكۆڵنەوەكەدا 19 كەسی جیاواز تیایدا بەشدار بوون، كە ئەنجامكەی بەشێوەیەك بووە لە پێنج رۆژی سەرەتای رۆژووگرتندا هاوسەنگی چەوری خوێنی كەسەكان لەنێوان نزیكەی 34% بۆ 54% بووە، بەڵام دوای 25 رۆژی دواتر بەشێوەیەكی سروشتی چەوری خوێنەكەیان نەماوە.

دوای 3 مانگ لێكۆڵەرەوان ئاشكرایان كرد، رۆژوو هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوە بە تووش بوون بە مەترسی پیروونی خێرا و نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە. بەرۆژوو بوون هاوكاری سوتاندنی چەوری و كێشەی لەبیرچوونەوەش چارەسەر دەكات.

 

تۆڕی میدیایی خەڵک