چەند ئامۆژگارییەکى سادە دوورتدەخەنەوە لە تینوێتى و هیلاکى لە ڕەمەزاندا
رۆژووگرتن بۆ هەندێک لە ڕۆژەکانى سەرەتایدا زۆر سەختە، بۆ هەندێکى تریش سەختیەکە لە رۆژانى کۆتایدایە کە هەست دەکەن لەشیان زیاتر وشک دەبێتەوە و زووتر ماندوو دەبن.
بۆئەوەى لە کاتى بەڕۆژووبووندا تینوتان نەبێت و هیلاک نەبن پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە لەبەرچاو بگرن.
١- دەبێت شەوانە بڕێکى گونجاو میوە و سەوزە بخۆیت بە تایبەت ئەوانەى ئاویان زۆرە وەک شووتى و خەیار و کاڵەک و کاهوو.
٢- ماست زیاتر بخۆ، چونکە تینویەتى کەمدەکاتەوە و یارمەتى هەرس دەدات.
٣- یەکێک لە خواردنە پێویستەکان لە پارشێواندا ئەوانەن کە ڕێشاڵیان تێدایە وەک پاقلەمەنییەکان.
٤- هەوڵبدەن پارشێوان مۆز بخۆن، چونکە وزەیەکى زۆر دەبەخشێت بە لەش.
٥- بۆئەوەى دووربکەویتەوە لە قەبزى لەسەر ژەمى ئێوارە زەڵاتە بخۆ.
٦- دووربکەوەرەوە لە موخەلەل و خواردنى توون بە تایبەت لە پارشێودا.
٧- دووربکەوەرەوە لەو خۆراکانەى بەهاراتێکى زۆریان تێدایە و تینو و هیلاکت دەکەن.