• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 47
  • دوو شەممه 7/4/1395
  • رۆژژمێر :

حەوت ڕەفتار دەبنە هۆى هەڵوەشاندنەوە پەیوەندى هاوسەرگیرى


هەڵوەشانەوەى هاوسەرگیرى هەرگیز بە ڕێکەوت نییە و هەمیشە هۆکارێکى لە پشتەوەیە، زۆرێک لە کاتەکان هۆکارەکە ڕەفتارەکانى یەکێک لە هاوسەرەکانن کە دەبێتە هۆى شەڕ و کاڵبوونەوەى پەیوەندى و ساردى نێوانیان.

 

وا هەست بکەیت بەرامبەرەکەت دەتوانێت مێشکت بخوێنێتەوە

هاوبەشەکەت مێشکى تۆ ناخوێنێتەوە، بۆیە ئەوەى دەتەوێت دەریببڕە و بیڵێ و ڕاشکاوبن پێکەوە.

وازهێنان لە بچوکترین کێشەکاندا

وەستان لە جێگاى خۆت و بیرکردنەوە لەوەى سادەترین وشەکان دەکرێت مانایەکى ترى هەبێت، پێویست ناکات کێشە بچوکەکان گەورە بکەیت و لە سادەترین هەڵوێستدا هاوبەشەکەت جێبهێڵیت.

نەرێنیبوون

ئەوەى هەمیشە هەست بە بێ وزەى، سەختى کارەکان، زۆرى بەرپرسیاریەتییەکان، بۆڵەبۆڵ، بیرکردنەوە لەوەى خەونەکانت نایەنە دى بە ڕۆشتنى کات کار دەکەنە سەر پەیوەندییەکەتان.

 قسە وتن بە خێزان و هاوڕێى یەکتر

لە کاتى توڕەبووندا پێویست ناکات قسەى ناشرین بە خزم و هاوڕێکانى هاوبەشەکەت بڵێیت، چونکە ئەمە لە مێشکى کەسى بەرامبەردا دەمێنێتەوە.

کڕینى چارەسەر

یەکێک لە هەڵە گەورەکان ئەوەیە لە ڕێگاى کڕینى دیارى گرانبەهاوە یەکترى ئاشت بکەنەوە و نەکەونە ڕێکەوتن لەسەر کێشە سەرەکییەکە.

قبوڵنەکردنى هەڵە

هەموو کەسێک هەڵە دەکات و ئەمە شتێکى ئاساییە، کاتێک کەسى بەرامبەر داواى لێبووردن دەکات هەوڵبدە بیبوریت.

فەرامۆشکردنى داراى

یەکێک لە هۆکارەکانى جیابوونەوە کێشە مادییەکانن، بۆیە دەبێت پێکەوە کاروبارە داراییەکان ڕێکبخەن و پاشەکەوت بکەن.

 

سەرچاوه: سایتی NRT