لەماوەی 72 كاتژمێردا بەم گیراوەیە جگەرت پاكبكەرەوە
پاككردنەوەی جگەر بریتیە لە پاككردنەوەی جەستە لە ژەهرەكان. هەروەها جگەر لەڕێگەی تواندنەوەی چەوری و كەمكردنەوەی كالۆری زیادە و دەركردنی ژەهرەكانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات.
هەركاتێك جگەر ژەهراویبێت چالاكیەكانی بەباشی بۆ ناكرێت، بەو هۆیەشەوە تواندنەوەی چەوری لە لەشدا كارێكی زەحمەت دەبێت.
بۆیە بۆ پاككردنەوەی جگەر و بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش لێرەدا گیراوەیەكتان پێدەڵێین كە زۆر كاریگەرە و یارمەتی لەناوبردنی ژەهرەكان لە جگەر دەدات و زۆر بەخێرایش كێشی لەشت كەمدەكاتەوە.
پێداویستیەكانی گیراوەكە:
3 قاش لیمۆ.
1 كووپ مەعدەنووسی جنراو.
5 لاسكی كەرەوز.
6 كووپ ئاو.
چۆنێتی ئامادەكردنی:
هەموو پێكهاتەكان جگە لە ئاوەكە بخەرە ناو عەسارەیەكەوە و جوان تێكەڵاویان بكە، پاشان ئاوەكەی تێكەڵاوكە و جارێكیتر لە عەسارەكەدا تێكەڵاویان بكەرەوە تاكو گیراوەیەكی سەوزت دەستدەكەوێت.
پێویستە پێش هەموو نانخواردنێك 2 كووپ لەم گیراوەیە بخۆیتەوە بۆماوەی 3 ڕۆژ. پاشان دوای 7 ڕَۆژ دەستپێبكەرەوە و بۆماوەی 3 ڕۆژیتر ئەم گیراوەیە بەهەمان شێوە ئامادەبكە و بیخۆرەوە بەمەش جگەرت لە ژەهرەكان پاكدەبێتەوە و كێشی لەشیشت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.
سه رچاوه : سایتی دواڕۆژ