• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 46
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

سودەكانی قارچك لە ڕەمەزاندا


بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی خواردنی قارچك لە ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ لەشی ڕۆژوەوان هەیە.

 

پسپۆڕە خۆراكیەكان داوا لە ڕۆژوەوانان دەكەن لە ژەمی بەربانگ و پارشێودا گرنگی بە خواردنی قارچك بدەن  جا بەشێوەی زەڵاتە بێت یاخود سوپ، یان ئامادەكردنی بە هەر جۆرێكی دیكە.

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنی قارچك ڕێگری لە كەم خوێنی و خەستبونەوەی خوێن دەگرێت و چالاكیەكانی لەش زیاتر دەكات و وزە و توانایەكی زۆر بە ماسولكەكانی لەش دەبەخشێت ئەمە جگە لەوەی یارمەتی رێكخستنی لێدانەكانی دڵ دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.