• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 85
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

هۆکارەکانی قسەکردن لە کاتی خەودا چییە؟


 

 

زۆرجار خۆمان ئاگادار نین بەڵام کاتێک لە خەو هەڵدەستین بۆمان دەگێڕنەوە کە لە کاتی خەودا قسەمان کردوە و ئەمەش پێیدەوتریت " قسەکردن بە دەم خەوەوە" ، لەوانەیە تا ئێستا هۆکارەکانیت نەزانیبێت بۆ ئەمەش لێرەدا 4 هۆکاری ئەم دیاردەیە دەخەینەڕوو:


- بوونی تا یەکی زۆر، واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش لە کاتی خەودا دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بە دەم خەوە قسە بکات هۆکارەکەشی دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە کەسەکە لەو کاتەدا تەواو نەچووەتە خەوێکی قوڵەوە.


- هیلاکی ماندویەتی زۆر بە بەردەوامی، هۆکارێکە بۆ ئەم دیاردەیە.


- باری دەرونی کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ئەمە و بێتاقەتی و دڵتەنگی و زۆر بیرکردنەوە لە کێشەکان هۆکارێکن بۆ ئەوەی وا بکەن کەسەکە لە کاتی خەودا قسە بکات.


- خەوی ناخۆش، وا دەکات کەسەکە بە دەم خەوەوە قسە بکات، ئەم دیاردەیە زیاتر لە مندالاندا دەردەکەوێت و زۆرجاریش بە گریان دەریدەبڕن.

 

وێستگە -