جۆ له‌ش له‌كۆڵستڕۆڵ پاك ده‌كاته‌وه
جۆ ڕووه‌كێكی یه‌ك ساڵه‌یه‌و له‌تیره‌ی گه‌نمه‌كانه‌و له‌ده‌سته‌ی دانه‌وێڵه‌كانه له‌كورده‌واریدا تۆوی جۆ له‌سه‌ره‌تای پایزدا ده‌چێندرێت‌و له‌كۆتایی به‌هاردا دره‌و ده‌كرێت .
زانایانی كه‌نه‌دی گه‌یشتنه ئه‌وئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ربه‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان ومه‌ودای دانه‌وێڵه‌ی جۆ له‌پێكهاته‌كه‌یاندا هه‌بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ له‌خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه ، توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و ئه‌نجامه زۆرگرنگ‌و به‌نرخه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كانی (دڵ‌و شه‌كره) ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆڵستڕۆڵی له‌خوێنیاندا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی (شاشه نیوز) بڵاویكرده‌وه، جۆ هه‌ندێك ڕیشاڵی تێدایه ئه‌و ڕیشاڵانه به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و مه‌ودایه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كۆَڵستڕۆڵی تێدا هه‌یه.
جۆ بۆ ته‌ندروستی دڵ‌و بۆریه‌كانی خوێن یه‌كێكه له‌مادده به‌سوده‌كانی كه به‌شداری له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆڵیستڕۆڵی خوێن ده‌كات.
زانایان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی جۆ له‌پێكهاته‌كه‌یاندا هه‌یه پێكهێنه‌ره‌كانی به‌كاربهێنن، چونكه خواردنی جۆ جه‌ڵته‌ی خوێن‌و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی به‌هێز له‌پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌و یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری كۆڵستڕۆڵی زیاده‌ی خوێن.